ئایا گۆڕان ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌کرده‌کانی یه‌کێتی وه‌رده‌گرێت ؟
24/08/2009, 12:00 (GMT+1)

له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵات به ده‌ستانه‌ی ئێستای یه‌کێتی ڕوویان له ڕیزه‌کانی گۆڕان کرد، له‌م کاته‌دا چه‌نده‌ها پرسیار دروست ده‌بێت لای ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی ئه‌م لیسته، وه‌ک چۆن هات؟ بۆ چی هات؟ ئایا هه‌ر خاوه‌ن پۆست ده‌بێت؟ ئایا و ئایا و ئایا ؟؟
ئێمه‌ش لێره‌دا پرسیار ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ڕه‌زامه‌ند بوو که یه‌کێک یان چه‌ند که‌سێک له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه وه‌ربگرێت له ڕیزه‌کانیدا چی ڕوو ده‌دات؟ هه‌ڵوێستی هه‌زاره‌ها ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆست چی ده‌بێت؟ ئایا له‌وکاته‌دا ئێمه هه‌ڵه‌مان کردوه که پشتگیری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م لیسته‌مان کردووه؟ یاخود ئه‌م لیسته‌ش بێ هه‌ڵوێست ده‌بێت و گورگه‌کانمان وه‌ک خۆی بۆده‌هێننه‌وه به بۆیاخ کراوی؟ به جۆره‌ها پاساوی لێبوردن و لێ‌خۆش بوون و هتد...
ئه‌گه‌ر بڕیاری وا بدرێت له لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه، به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و گورگانه بۆ به‌ره‌ی خه‌بات، ئیتر هه‌زاره‌ها ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆستی لیستی گۆڕان پرسیار ده‌که‌ین بۆخۆمان به‌د ناو‌و ڕه‌ش کرد لای یه‌کێتی؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکرێت ده‌بێت دروشمه بریقه‌داره‌کان لادرێ، به‌ڕێزینه له‌م کاته‌شدا ئه‌م لیستهشمان بۆ جه‌ماعه‌ت خۆش.
با ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان کردی ئه‌وان له شوێنه‌کانی خۆیان و باشتر دا بهزێنهوه به خه‌ڵکیش بڵێن خهووتان خۆش، بۆیه بۆ یه ئه‌وکاتیش هه‌موو ده‌پرسین ئه‌ی جیاوازی ئه‌م لیسته و یه‌کێتی چییه ؟ ته‌نها ووشه‌ی ((ڕێفۆرم))ه .
ڕیفۆرم زاراوه‌یه‌که بۆ چاککردنی سیسته‌مێک به کار دێت که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و بارودۆخدا نه‌گونجێت، یاخود ئه‌و سیسته‌مه له شوێنێک کارا تره و له شولێنێکی تر پێویست ده‌کات گۆڕانی به سه‌ردابێت . به‌ڵام له حاڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بارودۆخی پارته‌کانی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی دا ڕیفۆرم ناکرێت، به‌ڵکو گۆڕان ده‌کرێت، چونکه ئه‌م سیسته‌مانه‌ی ئه‌مان تاک ڕه‌وی وتۆ تالیتاریه ، بۆیه سه‌ره‌تا گۆڕانه له سیسته‌مدا نه‌ک له تاکی فه‌رمان ڕه‌وادا، واته ئه‌و تاکه له‌وێ بهکارنی یه له پۆستێکی تر‌و شوێنێکی تر کاراتر ده‌بێت. بۆیه له ئێستادا لیستی گۆڕان ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆست ی زیره‌ک و دڵسۆز و کارامه‌ی هه‌یه، که زۆربه‌یان ته نها چاوه‌ڕێی هه‌لی خزمه‌تکردنن به نیشتمان و گه‌ل به‌بێ به‌رامبه‌ر، به‌ڕای من لیستی گۆڕان پێوستی به و گهندهڵانهنی یه تا سهرودڵمانی پێبگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر کارمه‌ند ده‌ست نه‌که‌وێت بۆ پۆسته‌کان ئه‌وا بچوکترین و نهخۆێندهواترین ئه‌ندامی کورد سه‌د جار‌و ههزارجاری ئه‌و گه‌نده‌ڵانه دڵسۆزتر‌و کارامه‌تر ده‌بێت له پۆسته‌کانی ئه‌وان دا. ته‌نها داوامان وایه له لیستی گۆڕانی کورد ئه‌و پشکۆ ئاگرانه نه‌هێننه ناو ئه‌م خه‌رمانه‌وه که به هه‌موومان خه‌ریکین خڕی ده‌که‌ینه‌وه و له ده‌وری وه‌ستاوین، تا نه‌وه‌ی داهاتوو پێ ی بژی نه‌ک پێ ی بسوتێت.
23-8-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

