له حه‌وتی ئازاردا هه‌ڵپه‌ڕین سوکایه‌تیه به خوێنی ڕێژوان و شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین
07/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له کاتێکدا سلێمانی خۆی ئاماده‌کردبوو که له ئه‌زمه‌ڕ وگۆیژهوه تاجی سه‌وزی به‌هار له‌سه‌ربنێت به‌ڵام ڕوباری خوێن کۆلانه‌کانی داپۆشی و خێمه‌ی پرسه نه‌ک له کۆلانه‌کاندا به‌ڵکو له دڵی دانیشتوانهکهیشیدا هه‌ڵدرا، ئه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات شه‌قامی سالمی بینبێت و قه‌سابخانه‌ی به ناو بانگی به‌رده‌م لقی چواری بینیبێت قه‌ڵاچۆکردنی گه‌لێکی بێ پشت و بێ که‌س و تێههڵدراوو بێ هانای دێته به‌رچاو، داماوترین شار له گۆی زه‌ویدا له‌و ڕۆژه‌دا سلێمانی بوو، تێههڵدراوترین خه‌ڵک له‌و ڕۆژه‌دا جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره بوو، ئه‌و شاره له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌وه‌نده بێ‌ناز بوو ڕه‌نگه خودا خۆی بۆ داماوی ئه‌و شاره و گه‌نجه به‌دبه‌خته‌کانی گریابێت که چۆن له لایه‌ن به‌رپرسه سه‌رخۆش و بیرخۆش و ویژدان خۆشه‌کانه‌وه ده‌کران به قۆچی قوربانی و ههمووگهنجانی شار بووبوون به ئیسماعیلێکی به هاناوه نه‌هاتوو له کاتی سه‌ربڕیندا، ئه‌مه سلێمانیه و ته‌نیا دوو هه‌فته‌یه به سه‌ر ئه‌و ڕووداوه خوێناویه‌دا تێپه‌ڕیوه،
ئێستا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌یه‌وێت له‌و شاره‌دا لایه‌نگرانی خۆی و موچه خۆرانی حکومی بێنێته سه‌رشه‌قام و به بیانوی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌وه ئاهه‌نگ ساز بکه‌ن، ده‌یه‌وێت له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه به ده‌ره‌وه بڵێت ئه‌وه ئه‌و شاره‌یه که دوو هه‌فته پێش ئێستا مه‌یدانی دهگمهنتیرین قه‌سابخانه بوو ئه‌وه‌تا هه‌ر منیان ده‌وێت،
به‌ڵام ئاقڵانه‌ترین کار، پیرۆزترین په‌رچه‌کرداری ئه‌و قه‌سابخانه ده‌گمه‌نه بایکۆتکردنی ئه‌و ڕۆژه‌یه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌وه، ئه‌بێت خه‌ڵکی ئه‌م شاره له‌و ڕۆژه‌دا به بیری ده‌سه‌ڵاتی بهێنێته‌وه ئاسته‌مه له شه‌قامێکدا سه‌ما بکات که دوێنێ هاو نیشتیمانیه‌کانی خوێنیان له‌وێدا ڕژا، دوێنێ براکانیان له‌وێدا مێشکیان پژا، ده‌بێت به ده‌سه‌ڵات بڵێن له شوێنێکدا ههڵناپهڕین که دڵنیاین پێیه‌کانمان له سه‌ر شوێنی خوێنی وشک نه‌بووه‌وه‌ی ڕێژوان و زمناکۆ له زه‌وی ده‌دات، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئاگادار بکه‌نه‌وه که قبوڵی ناکه‌ن بنی پێڵاوه‌کانیان و مۆخی سه‌ری ڕێژوان یه‌کانگیر بن له کاتی ههڵپهڕێنێکی بێ سود و سوکدا، ئه‌بێت سبه‌ینێ ئه‌وه دووپاتبکه‌نه‌وه که دوو هه‌فته‌یه ده‌یکه‌ن و به ده‌سه‌لات ده‌لێن ئێمه موڵکی که‌س نین و نارازین له‌م سیسته‌مه گه‌نده‌له،
هه‌ڵه‌یه.. زۆر هه‌ڵه‌یه که‌سوکاری شه‌هیدی ڕاپه‌ڕین سبه‌ینێ له شه‌قامی سالم هه‌ڵپه‌ڕێت، هه‌ڵه‌یه سبه‌ینێ که‌سوکاری شه‌هیدانی یه‌کێتی نیشتیمانی له سه‌هۆڵه‌که‌دا سه‌مای بێ هۆشانه بکه‌ن، به‌ڵکو جێگای ئه‌وان سبه‌ینێ سه‌رای ئازادیه، شه‌هیدانی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ سه‌مای جاده‌ی سالم خۆی فیدانهکرد، ئه‌وانه‌ی دوێنێ له‌شاخ له بن به‌ردێکدا به بێنازی شه‌هیدکران و سه‌ریان نایه‌وه حه‌ز ناکه‌ن سبه‌ینێ که‌سوکاره‌کانیان له شه‌قامی سالم هه‌ڵپه‌ڕن ، نه‌خێر
به‌ڵکو ئه‌وان بۆ ئه‌وه خۆیان فیداکرد تا ئازادی به‌رهه‌م بێت، ئه‌وان بۆ ئه‌وه ژیانی خۆشی شاریان له خۆیان کرد تا خه‌ڵکی تر خۆشگوزه‌ران بێت، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له ڕاپه‌ڕیندا خۆیان فیداکرد و بۆ ڕوخاندنی ئه‌منه سوره‌که مه‌رگیان هه‌ڵبژارد، دڵنیام ئێستا ئه‌و شه‌هیدانه ببینن که‌سوکاریان بۆ خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌منی سور و سه‌وز و زه‌ردی تر هه‌ڵده‌په‌ڕن نه‌فره‌ت له‌و که‌سانه ده‌که‌ن، حاشایان لێ ده‌که‌ن و خه‌فه‌تبارن که‌سوکاریان ده‌نگیان نابیستن که هاواری جێ هێشتنی ئه‌و زه‌ماوه‌نده حه‌رامه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی دڵسۆزی شه‌هیده‌کانی ڕاپه‌ڕین و شاخن ده‌بێت سبه‌ینێ بێنه مه‌یدانی ئازادی و داوای ئازادی بکه‌ن، ئه‌وان ده‌بێت بێن و هاوار بکه‌ن بۆ یه‌ک ئه‌منه سورهکهتان کرد به ده ئه‌منه زه‌رد و سه‌وزه‌کان، ئه‌وان ده‌بێت سبه‌ینێ به ده‌سه‌ڵات بڵێن ئه‌وه بیست ساڵه دیکتاتۆرێکمان ڕوخاندووه به‌ڵام په‌رێشانین به ده‌ست دوو دیکتاتۆره‌وه،
ئه‌وان سبه‌ینێ له بری سه‌هۆڵه‌که ده‌بێت بێنه مه‌یدانی ئازادی و هاوار بکه‌ن دیکتاتۆرێکمان ڕوخاند ..ده‌توانین بیکه‌ین به دوان..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

