سه‌رۆکی ته‌زویر له‌م هه‌رێمه‌دا جێی نابێته‌وه
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆکه ته‌زویره‌که نازانێت که به‌و قسانه‌ی مافی هه‌موومان پێشێل ئه‌کات! چونکه هه‌مومان مافی ژیانمان له‌م ووڵاته‌دا هه‌یه، به چاك و خراپمانهوه، خائن و تیرۆرستیش هیچ یاسایه‌ك نیه له‌م ووڵاته ده‌ری بکات، به‌ڵكو به‌پێێ یاسا سزا ئه‌درێت. نه‌ك هه‌ر له کوردستان له هه‌موو دنیادا یاسایه‌ك نیه که هاووڵاتی ده‌ربکرێت.
که‌واته سه‌رۆکی ته‌زویر ناتوانێت فه‌رمانی ده‌رکردنی میلله‌ت ده‌ربکات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته. به‌واتایه‌کی تر تاکه که‌س که له‌ووڵات ده‌رئه‌کرێت سه‌رۆکی دیکتاتۆره! سه‌رۆك ناتوانێت میلله‌ت ده‌ربکات به‌ڵام میلله‌ت ئه‌توانێت به‌سه‌رۆك بڵێت بۆ ده‌ره‌وه. ئه‌وه نموونه‌ی سه‌رۆکه ده‌رکراوه‌کان به‌پێش چاوی مه‌سعوده‌وه زۆرن، خۆ مه‌گه‌ر کوێرایی داهاتبێت که به‌چاوی خۆی نه‌بینێت چه‌ند دیکتاتۆر له وڵاته‌کانیان شاربه‌ده‌رکران و چه‌ندی تریش به‌دوایاندا فڕێ ئه‌درێن! بۆیه ئه‌بێت مه‌سعود زۆر چاك بزانێت که به‌مزوانه هه‌موو میلله‌ت به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن سه‌رۆکی ته‌زویر له‌م هه‌رێمه‌دا جێت نابێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ده‌ره‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

