وەڵامێکی درەنگ وەخت بۆ مەلا بەختیار
15/04/2013, 12:00 (GMT+1)

لەم چەند هەفتەی رابووردوودا مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە مەبەستی راکێشانی سەرەنج خەڵک و دەرکەوتنی وەک پرۆلیتارێکی جارانی سەردەمی شاخ (کە ئەوکات ئاوا خۆی وێنا دەکرد) باسی ئەو فەردە دۆلارانە دەکرد، کە ئێستا لە ژێرزەمینەکان لەسەر یەک دانراون و بانقەکان خاڵی بوونە لە پارە، ئەمەش بۆتە هۆکاری قەیرانێک، کە پارە لە بانقەکان نەمێنت و نەتوان پارەی موچەخۆرەکان بدەن. مەلا بەختیار، ئەمە بە کردەوەیەکی نانیشتمانی دادەنێت هەروەها بە خیانەتی دەزانێت بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان. دیارە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم پەیامەی مەلا بەختیار، هەر زۆر و خێرا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەرفەتیان هینا و بابەتەکەیان قۆستەوە و مەلایان ئیحراجکرد و داوایان لێکرد یەکێک لەو ژیرزەمینانەیان پێبڵێت، چونکە ئاوان دەیانزانی مەلا بوێری وتنی ئەوە ناکات و دەیانزانی مەبەستی کۆمپانیای نۆکانە.
ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو هەڵڕشتنی ئەو فرمێسکانەی مەلا بوو، کە گوایە ئەوە ماڵی میللەت و مامەڵەکردنی بەو شێوەیە خیانەتە بە شەهیدان. دیارە مەلا باش دەزانێت پارەکانی خۆی هەڵگرێت، وەک ئاوانی تر لە ژیرزەمینەکان لەسەریەکی دانەنێت تا وەک ئاوان ئیحراج نەبێت و رۆژێک ئاشکرا نەبێت. بەڵام من لە مەلا بەختیار ئەپرسم، زیلانی کچت پارەی ڤیلا و رەستۆرانگەکەی، کە لە ستۆکهۆڵم هەیبوو و ئێستا کە گوایە فرۆشتوویەتی لەکوێ هێنا بووی؟ هەروەها سەیارە گرانبەهاکەی؟ ئەمانە هەمووی بە پارەی تۆ، پارەی تۆش پارەی ئەو میللەتەیە. ئەمانە مشتێکی دیاری ئەو خەرمانە زۆر وزەوەندەی تۆیە کە هەتە و ئێمە ئەزانین و رۆژانە بە چاومان دەیبینین، بە دڵنیایەوە شتە شاراوەکانی ترت زۆر زۆر زیاترن لەمانە لەدەرەوە. بۆیە دە توخوا تۆش پێمان بڵی ئەمانەی لە کوێ بوونە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

