رەفعت عەبدوللاش نمونەیەكی تری تالانچی؟.
16/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئیستا بۆم روون بۆتەوە كە ئەوكەسانەش كەمەدحی كاك رەفعەتیان ئەكرد بۆخۆیان دەلالی ئەو بون و هەموپیداویستی و داخوازیەكانی ئەویان بەجی ئەهیناو ماستاوچی بەردەستی ئەو بوون؟ئەگەر ئەو رەفعەتە هیندە نەفس بەرز و بەویژدان و خاوەن كەرامەت بوو بۆچی زەوی تەجاوزی داگیر كردوو كردی بەكۆشك و تەلار؟ئەگەر بەراستی جەنابی دلسۆزی كورد و كەركوك بو ئەبوو كاری وەهای نەكردایە هەرتەنیا بەوەشەوە نەوەستناوە جەنابی بەرپرسی مەلبەندی كەركوكی یەكیتی نیشتمانی بگرە چەندین پارچە زەویشی لەدەور و بەری خۆی داگیركردووە و دواتر بەخەلكی بەپارەیەكی باش فرۆشتۆتەوە؟ئەگەر تەنیا بۆخۆی خانووی لەسەر دروست بكردایە هیشتا مەجالی تیدابوو, بەلام لەسەرووی ئەوەشەوە چەندین پارچەزەوی فرۆشتۆتەوە بەخەلكی ئەو خانوانەی دەوروبەری خانوەكەی كاك(رەفعەت عەبدوللا) لە فولكەی خانی زۆری جەنابی فرۆشتونیتەوە.
هەروەها هەلەكویرو قاسمەرەشی تەپە و كاكەمەند و ئەمانەش كۆشك و تەلاریان بەرزكردۆتەوە لەفولكەی خانی بەلام جیگەی نیگەرانی و نارەزایی هەمووخەلكی كەركوكە كەپەنایان بردۆتە بەرتەزویر بۆتاپۆكردنی ئەوخانوانە لەبەریوەبەرایەتی تاپۆ بەلام ئەوبەریوەبەرایەتیەش پیویستی بەرەزامەندی بەریوەبەری شارەوانی كەركوكە كەكاك جمال شكورە ئەویش زۆر بەزەقی رەتی كردۆتەوە و رەفزی كردووە وەها كاریكی نایاسایی بكات بۆیە ئیستا هەریەك لەمەلا نەجمەدین و هەلۆی ئاسایش و رەفعەت عەبدوللا بەئاشكرا و بەزەقی دژایەتی جمال شكور ئەكەن و لەهەولی لابردنین لەو پۆستە بەلام خۆشبەختانە هەرچی ئەكەن و تیدەكۆشن ناگەن بەو ئاواتە چونكە جمال حمەشكور لەلایەن حكومەتی مەركەزیەوە دامەزراوە و تائیستاش مەركەز پالپشتیەكی بەهیزی كاك جمال ئەكات
لیرەدا ئەمەویت بلیم خەلكی ستەمدیدەی كەركوكی تالانكراو ئائەمانەن سەروەت و سامان و داهاتی كەركوك بەئارەزوی خۆیان چۆنیان بویت ئاوا بۆخۆیان حەلالی ئەكەن و بۆئیوەش حەرام واتە ئەمانەن نموونەی تالانچیتی نەوەك دلسۆزودەست پاك و نیشتمان پەروەریتی؟!..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

