كەناڵى كوردسات چى بەخەڵكى سەیدساق دەفرۆشێتەوە..
23/05/2009, 12:00 (GMT+1)

دواتریش دیمەنى نەخۆشخانەى شەهید شەوكەوت 100 قەرەوێڵەى نیشانى بینەردەدرێت كەدەبوو كوردسات وبەرپرسانیش پێیان شەرم بوایە كەئەودیمانە بەردیدیان بكەوتایە چونكە پاش تێچەربونى پتر لەپێنج ساڵ بەسەردەستپێكردن بەونەخۆشخانەیە تائێستاوەزارەتى تەندروستى هەردوو حكومەتەكەى (عومەرفەتاح ونێچیر بارزانى) نەیانتوانیوە پێداویستیەكانى بۆدابین بكەن كەسیش نیەبزانێت كەى پێداویستیەكانى بۆدابین بكرێت یەكەم نەخۆش دەبنێت لەگەڵ بەرێكردنى دیمەنەكانیش دیمەنى كتێبخانەى گشتى پیشان دەدات ئەو كتێبخانەى كەسەرچوەوكتیبەكانى هێندەكەمن نەك خوێنەرى ئاشت نەكردەوە بەڵكو خوێنەریشى توراندو خوێنەرانى هێندەكەمن كەمایەى شەرم باسبكرێت كەئەمەجگەلەوەى كە پێداویستیەكانى ترى كۆمپیتەرو ئینتەرنێت وكارمەند ,,,,,,,,,,هتد كەمە كەدەبوو كوردسات ئەوەى باسبكردایە نەك دیكۆرى جوانى دەرەوەى پیشان بدایە دواتر كوردسات وخاك دیمەنى بانكى سەیدسادق پیشان دەدەن ئەوبانكەى كە تائێستا دینارێكى تێنەهێًنراوە وكارمەندێك كارى تێدانەكردوە لەدرێژەى دیمەنە مەهزەلەكانى كوردسات ناوبازارو ستونەكانى ناوبازارى سەیدسادق پیشان دەدات ئەوبازارەى كەوەك بەردەبازوایەو رێگەى تیپەربونى گەشتیارانى تێدانابێتەوە ئەوستونانەى كابەرۆژ روناكن وبەشەو تاریكن دوادیمەنى مەشهەدەى میكیاژكراوەكەى كوردسات فراوان بونى قەزاەكە لەرووى خانوو ماڵەوە پیشان دەدات كەئەم فراوان بونە زۆرە دەرەونجامى ئەوبێبەرنامەیەیى بەرپرسانى حكومەتە بەرێژەیەك قایمقامى شارەكە دەلێت لە65% شارەكە تەجاوزە كەدەبوو كوردسات لەبرى ئەم دیمەنانە ئەمانەى بخستایەتە بەردەم دەسەڵات بۆبەدواداچونى:
1- چەمى چەقان و ئەوهەموو پیسی وپاشەرۆیەى كەلەناویدایە
2- پۆلى ئەوقوتابخانانەى كەپتر لە60 خوێندكار بەسێ دەوام خوێندنى تێدابەرێدەكەن
3- دیمەنى ئەوحوجرەیەى كراوەتە قوتابخانەوە ئەوقوتابخانە جێماوەى كەكراوەتەگەور ِ
4- دیمەنى ئەوگۆرستانەى كەگەنجان لەبێجێگەیدا كردویانەت پارك وجێگەى حەوانەوە وكات بەسەربردن
5- ئەونەخۆشخانەیەى كەتوانایى بینینى سەد نەخۆشى هەیە رۆژانە سێ سەد نەخۆش دەبنێت
6- ئەوهەموزیادەرۆیى وبێتاپۆیەى شار
7- ئەوهەمووبارەگا بێسودەى حیزب وبێ ناوەندیى سەنتەرێكى سەربەخۆبەگەنجان ولاوان
8- دیمەنى بێ ئاو ئاوەرۆى هاوڵاتیان
9- نەبونى گارگەیەك بەبەرهەمەروەكیەكان لەكاتێكداشارەززوربەپیترین زەوى عێراقەبۆكشتوكاڵ
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

