ماسی گرتن بە بی شهڕواڵ تەربوون نابیت.
12/04/2011, 12:00 (GMT+1)

من سەیرم پیدیت ئەمرۆكە مرۆڤی كوردی ئیمە بۆهیندە بیئیرادە بووە؟ راستە دەستەلاتی كوردی تائاستیكی زۆر لەم چەند سالانەی حكومرانیدا كۆششی زۆری بۆ بێ ئیرادەكردنی تاكی كورد كرد و لەناخەوە تیكی شكاند و بەپارە و پول و وەزیفە هەموو پرۆزی و بنەما ئەخلاقیەكانی كۆمەلگای تیكشكاند بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنیت كەكەسیك نەبیت خاوەن ئیرادە و خاوەن هەلویستی جددی بیت لەشاری هەولیری قەلاو منارە!؟ من دلنیام بەسەدان و بەهەزارن كوردی دلسۆز و خاوەن ئیرادە هەنە بەلام پیویست دەكات ئامادە سازیی و یەكخستنی ئیرادەكانیان هەنگاوی بۆبنریت لە ریكخستنیكی بەبەرنامەی توند و تۆل و ئیدراك كردن بەو ئەنجامە خراپەی ئایندەی ئەم راپەرینە جەماوەریە كەخەون و هیواو ئاواتی سەرجەم میللەتی كوردی لەسەرە. جا ئەگەر درك بەو ئایندە رەشە بكریت لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و جەماوەرەوە ئەوا ئەم رەوشە بەرو ئەم چەق بەستنە نەدەچوو بگرە لەمیژیش بوو خۆبیشاندانی جەماوەری هەرە گەورە لەهەولیری خۆشەویستدا پیك دەهینرا و فشاری هەرە گەورە لەسەر دلی حكومەتە مەهزوزەكەی هەریم دروست دەبو و بەناچاریش چۆكی پیدا دەهینرا و داواكاری و داخوازیەكانی جەماوەریش وەدی دەهات , بەلام ئەم هەنگاوەش هەلبەتە فیداكاری و خەبات و كۆشش و گیان بەختكردتنی دەویت وەك پیشینان گوتوویانە :(ماسی گرتن بەبی شهڕواڵ تەربوون نابیت).؟؟؟!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

