ده‌سه‌ڵات حکومه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کۆیله‌کانی به‌کارده‌بات..
11/11/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافای به‌شینه‌وه‌ی ئیمتیازات و موڵکی گشتی به هی خۆیان ده‌زانن و هه‌ربۆیه‌ش تا ئه‌وپه‌ڕی بێ سڵه‌مینه‌وه که‌وتونه‌ته به‌شینه‌وه‌ی.
ئه‌رزه‌ی کوردستان له شار و شارۆچکه‌کان نه‌ما دابه‌شی سه‌ر پیاوه‌کانی خۆیان نه‌که‌ن ، ئیفاد و سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌ما بۆ خۆیان قۆرخی نه‌که‌ن ، ئۆتۆمۆبیلی حکومه‌ت دوای خانه‌نشینکردنیش نه‌ما وه‌زیر و مهزیرهکان بۆ خۆیان نه‌به‌ن..ئه‌وه‌تا ده‌یان بگره به‌سه‌دان سه‌یاره‌ی مۆدیل به‌رز لای وه‌زیره ترۆکراو و خانه‌نشینکراوه‌کانی ئیداره‌ی سلێمانین و له‌لای خۆیان ماوه‌ته‌وه و به‌ناوی خۆیانیان کردووه ، هه‌ربۆ نموونه عومه‌ری گه‌نده‌ڵ و دز و عوسمان شوانی و سه‌عدی دزیی برای هۆمه‌ری فاشیل له هه‌موو شتێک چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کی وه‌زاره‌تی لایه و به‌ناوی خۆی کردووه ، وه‌زیره‌کانی دیکه وه‌ک عبدالرزاق فه‌یلی و فاتیح و ده‌یانی دیکه ، له ئیداره‌ی هه‌ولێریش نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌یاره‌ی حکومه‌ت بۆ وه‌زیره‌کان ده‌بێت به‌ڵکو خانووشیان بۆ کراوه و له‌سه‌ریان تاپۆکراوه ، ئه‌م دیارده‌یه بۆته دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵات و وه‌کو تاڵانجی و ئه‌نفالچی گونده‌کانی کوردستان سه‌یر ده‌کرێن ، هه‌رکاتێک ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌کان و ئه‌وانه‌ی دیکه نامێنێ ، چی هه‌بێت له سه‌یاره و شتی دیکه بۆ خۆیان ده‌به‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزیک بۆ موڵکی گشتی دابنێن.
ئه‌رزه دابه‌شکردن و به مساتهحهدان بۆته مۆدیلێک که ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌و ئه‌رزه و موڵکه گشتییه بۆ خۆی نه‌با به که‌سێکی فاشیل و ده‌ست وپێ خاو داده‌نرێت ، ئه‌وه‌تا قایمقامی شه‌قڵاوه گه‌راجی شه‌قڵاوه‌ی بۆ 25 ساڵ داوه‌ته براکه‌ی ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێک بۆ خه‌ڵکی دیکه کرابێت ، بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود دیاره پشتیوانی له که‌سێکی ئاوا تاڵانچی ده‌کات و ده‌یه‌وێت نموونه‌ی خه‌ڵکی دز و تالانجی له شێوه‌ی خۆی به بچووکراوی زۆر بێت و به خۆیه‌وه گرێیان بدات.
ده‌سه‌ڵاتێکه به‌ته‌واوی ناوی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانجیی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێت ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له دنیا به‌قه‌د ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئه‌وه‌نده دژی موڵکی گشتی و گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان نییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

