كامەیان...ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس(ئاكانیوز) یاخود ماڵپەری پی ی‌و كەی میدیا دزن؟
17/06/2010, 12:00 (GMT+1)

تێبینی: هەواڵی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە كە لە هەردوو دەزگای راگەیاندنی یەكێتی‌و پارتی وەرگیراوە لە خوارەوە بیخوێنەوە.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هیومان رایس وۆچ باس لهخهتهنهكردنی مێینه ده‌كات
PUKmedia هێمن ئه‌مین شوانی 14:04:35 2010-06-16
ئه‌مرۆ 16-6 رێكخراوی (هیومان رایس وۆچ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، راپۆرتێكی به‌ناونیشانی (شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێیی مێنه له كوردستانی عیراق) خسته‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ره‌تا نادیه خه‌لیفه ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه خسته‌ڕوو وتی: ئه‌و راپۆرته له چه‌ند گوندێكی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و رانیه ئاماده‌كراوه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆی 521 ژن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 22 ساڵیدا بووه 40% ی خه‌ته‌نه‌كراون، هه‌روه‌ك به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی له نێو 1408 ژن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 19 ساڵاندایه ده‌ركه‌وتووه كه 50% خه‌ته‌نه‌كراون.
وتیشی ئه‌و ئامارانه ئه‌وه نیشانده‌دن كه خه‌ته‌نه‌كردن به شێوه‌یه‌كی فراوان له كوردستان بوونی هه‌یه، رونیشی كرده‌وه به‌پێی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له ژنان كراوه ده‌ركه‌تووه كه ژنان تێگه‌یشتنیان له باره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه هه‌یه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابونه‌ریت و دیارده‌یه‌كی فۆلكلۆری و لایه‌نی ئاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی لایه‌نه خراپه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه له رووی ده‌روونی و عه‌قڵی و جه‌سته‌یی و سێكسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆ بنه‌بڕكردنی خه‌ته‌نكردنی كچانیش له كوردستان چه‌ند پێشنیازێكی خسته‌ڕوو، و داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان پێك بهێنن، كه كه‌سایه‌تیه ئاینی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش به‌شداری تێدا بكرێن، هه‌روه‌ك یاسایه‌كی تایبه‌ت بهخهتهنكردنی كچان ده‌ربكرێت، داواشی له دامه‌زراوه جیاكان، به‌تایبه‌ت هۆیه‌كانی راگه‌یاندن كرد هه‌ڵمه‌تێكی فروانی هۆشیاری ده‌ستپێبكه‌ن.
له كۆتاییشدا ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندتیژی دژ به‌ژنان و خه‌ته‌نه‌كردنی مێنه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاڵمانی ئاماژه‌ی به‌كاروچالاكی رێكخراوه‌كه‌یان كرد، كه له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا بهئاكامیان گه‌یاندووه، بۆ بنه‌بڕكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه كه به‌هۆیه‌وه سه‌ردانی 650 شوێنیان له ناوچه جیاكانی كوردستان كردووه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه كۆیان كردوه‌ته‌وه رێژه‌ی كچانی خهتهنهكراو له كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر 63%، سلێمانی 77.9%، گه‌رمیان 81.2%، هه‌روه‌ك رونیشی كرده‌وه له دهۆك رێژه‌كه زۆر كه‌مه، به‌ڵام ئامارێكی وردیان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه، وتیشی خۆشبه‌ختانه خهتهنكردن زیاتر له ناو ئه‌و ژنانه‌یه كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 30 ساڵیه‌وه‌یه، وتیشی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و دیارده‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌لا عومه‌ر چنگیانی له رووی ئاینیه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردن كرد و راگه‌یاند: به‌پێی شه‌رعی ئیسلام خه‌ته‌نه‌كردن واجب نییه، به‌ڵام له كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی مه‌زهه‌بی شافعین، ئه‌و مه‌زهه‌به‌ش رێگه‌ی پێداوه، بۆیه خه‌ته‌نه‌كردن له كوردستان به‌ربڵاوه، بۆ ئه‌مه‌ش هۆشیاركردنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی به‌پێویست زانی، به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی كه زۆر وابه‌سته‌ی مه‌زهه‌ب نه‌بن، به‌ڵكو وابه‌سته‌ی ئاین بن، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌رعیه‌تی ئیسلام خه‌ته‌نه‌كردنی به ئه‌رك دانه‌ناوه.
له كۆتایشدا شه‌نگه ره‌حیم له رێكخراوی هاریكاری قانونی ژنان ئاماژه‌ی به‌چۆنێتی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرد بۆ بنه‌بڕكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له كوردستان.
************************
هیومان رایتس وۆچ: خەتەنەكردنی كچان لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەشێوەیەكی فرەوان پێڕەو دەكرێ
16/06/2010 14:09
هەولێر 16 حوزەیران/یۆنیۆ (ئاكانیوز)- لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى هۆتێل چوارچراى شارى هەولێر، رێكخراوى (هیومان رایتس وۆچ) لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەیدا راپۆرتێكى بەناونیشانى (شێواندنى ئەندامى زاوزێیى مێینە لە كوردستانى عێراق)دا خستە روو.
سەرەتا نادیە خەلیفە ئامادەكارى راپۆرتەكە لە روونكردنەوەیەكدا گوتی "ئەو راپۆرتە لە چەند گوندێكى گەرمیان، هەڵبجە و رانیە ئامادەكراوە".
"بەپێى راپۆرتێكى وەزارەتى مافى مرۆڤى حكوومەتى هەرێم لە كۆى 521 ئافرەت كە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 22 ساڵیدا بووە 40% خەتەنە كراون، هەروەها بەپێى راپۆرتێكى رێكخراوى وادى ئاڵمانیایی لە هەزار و 408 ئافرەتی تەمەن 14 تا 19 ساڵ دەركەوتووە 50%یان خەتەنە كراون" خەلیفە گوتی.
هەروەها گوتی "ئەو ئامارانە ئەوە پێشان دەدەن كە خەتەنەكردن بەشێوەیەكى فرەوان لە كوردستان بوونى هەیە، بەپێى ئەو پرسیارانەى كە لە ئافرەتان كراوە دەركەتووە ژنان تێگەیشتنیان لە بارەى خەتەنەكردنەوە هەیە و هۆكارەكەى بۆ نەریت و دیاردەەی كۆن و لایەنى ئاینى دەگەڕێننەوە".
ئامادەكاری راپۆرتەكە بەمەبەستی بنبڕكردنی خەتەنەكردن چەند پێشنیازێكی خستە روو و داوای لە لایەنە پێوەندیدارەكان كرد كە كۆمیتەیەكی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەكان پێك بێنن كە كەسایەتیی ئاینی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریی تێدا بكەن و یاسایەكی تایبەت بەخەتەنەكردنی كچان دابنرێ و هەڵمەتی فرەوانی وشیاری لەوبارەیەەوە بەڕێوە بچێ.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بەڕێوەبەرى رێكخراوى وادی ئاڵمانیایی ئاماژەى بەكار و چالاكییەكانی رێكخراوەكەیان كرد لە ماوەى 6 ساڵى رابردوو.
بەپێى ئەو ئامارەى رێكخراوی وادی كۆی كردووەتەوە رێژەى كچانى خەتەنەكراو لە كوردستاندا بەم شێوەیەیە، لە هەولێر 63%، سلێمانى 77.9%، گەرمیان 81.2%، و بەپێی روونكردنەوەكە لە دهۆك رێژەكە زۆر كەمە، بەڵام ئامارێكى وردیان دەست نەكەوتووە.
لە بەشێكی تردا مەلا عومەر چنگیانى لە رووى ئاینەوە خوێندنەوەى بۆ دیاردەى خەتەنەكردن كرد و گوتی "بەپێى شەریعەتی ئیسلام خەتەنكردن پێویست نییە، بەڵام لە كوردستان بەهۆى ئەوەى وابەستەى مەزهەبى شافعین، بۆیە خەتەنەكردن لە كوردستاندا بڵاو بووەتەوە.
لە كۆتاییدا شەنگە رەحیم لە رێكخراوى هاریكارى یاسایى ژنان ئاماژەى بەچۆنییەتی هۆشیاركردنەوەى ژنان و كۆمەڵگە بەشێوەیەكى گشتى كرد بۆ بنبڕ‌كردنى خەتەنەكردنى مێینە لە كوردستاندا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

