که‌ناڵه کوردیه نوێکان، له نێوان خزمه‌تکردن و سڕکردنی گه‌نجه‌کان
09/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئنجا با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌رزی واقع و ته‌ماشاکه‌ین چۆن پارتی هه‌وڵده‌دات که جێ پێی خۆی له کوردستاندا قایم کاو هه‌موو یاریه‌ك ده‌کات له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی و کۆنتڕۆڵکردنی کوردستاندا. دوا یاریشی ئه‌وه‌یه که چۆن بتوانێت گه‌نجه‌کان سڕکات و وایان لێبکات بیری که‌م و کورتی و خواروخێچیهکانیان به‌رێته‌وه!! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌کو هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی سه‌رزه‌مین په‌نای بردوه بۆ میدیاکان و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان و بانگکردنی گۆرانی بێژه به ناوبانگه‌کان! چه‌ندین که‌ناڵی نوێ هاتۆته کایه‌وه! گۆرانی بێژی تورك و فارس و عه‌ره‌ب له کوردستان کهڵاشهدهکهن! گۆرانی بێژه ناخۆشه‌کانی نمونه‌ی لۆکه‌و مۆکه له ته‌له‌فزیۆن به‌رده‌وام دهبیندێن و گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه‌کانیش پشتگوێ خراون!
ئێمه‌ش پێمان خۆشه ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پێشکه‌وتوی کوردی هه‌بێت و نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بێت له به‌رنامه جیهانیهکان، به‌ڵام به نیه‌تی باش! نه‌ك له پێناوی سڕ کردنی گه‌نج و تێكدانی مێشکیان! یان به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی کوردستان و ناچارکردنی زۆربه‌ی به‌هره‌مه‌نده‌کان که بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌کانیان له‌م که‌ناڵانه‌دا ده‌رکه‌ون! ئێمه‌ش پێمان خۆشه ده‌رگای کوردستان بکرێته‌وه به ڕوی هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژه جیهانه‌کاندا، به‌ڵام نه‌ك به هه‌زاران دۆلاری میلله‌ت بچێته گیرفانی شه‌ره و معین و نجوی که‌ره‌مه‌وه! له‌کاتێکدا یه‌شتا له‌سه‌ر جاده‌کان مناڵی کورد پاکه‌تی جگه‌ره ده‌فرۆشن! ئێمه‌ش پێمان خۆشه که کوردیش فێری ئه‌و به‌رنامانه ببێت که ڕاسته‌و خۆیه‌و خه‌ڵکیش داده‌نیشن و فێری قسه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌قوایه بۆ هه‌موو شاره‌کانی کوردستان بێت و نه‌ك ته‌نها له شارێك! چونکه گه‌ر ته‌ماشای هه‌موو به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه نوێکان بکه‌یت، هه‌ر له به‌رنامه‌ی من جیاوازم و تا ده‌گاته ئه‌ڤین و ئه‌ژده‌ر شۆ هه‌موو دانیشتوه‌کان خه‌ڵکی هه‌ولێرن!
ئێمه‌ش پێمان خۆشه که گه‌نجه‌کان به ڕاستی فێری زمانی انگلیزی بن و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بدرێت، به‌ڵام پێمان خۆشنیه ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی‌یان له بیر چێتهوهو دوکان و بازاڕ و باڵه‌خانه‌و ئوتێل و به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌کان به زمانی انگلیزی بێت! وه‌ك، پارك ستی، ستی سینه‌ما، مۆبێلیاتی پرینسس، ریالهتی شۆ، ئه‌ژده‌ر شۆ، قه‌یوان ستی، دیجه‌ی و سیجه‌ی و .. ده‌یان له‌م ناوانه که به‌ڵگه نیه بۆ پێشکه‌وتن!
گه‌نجی ئێمه پێویستی به خوێندنه‌وه‌و ڕۆشنبیریه و ڕاسته هونه‌ریش به‌شێکه له‌و ڕۆشنبیریه به‌ڵام به نیه‌تی باش!! من که سه‌یری هه‌ندێ به‌رنامه‌ی کوردی ده‌که‌م، بۆم ده‌بێت به خهمومهراق! چۆن خه‌فه‌ت نه‌خۆم گه‌ر له به‌رنامه‌ی ملیۆنێردا و جه‌ماوه‌رێك دانیشتبن و هه‌مویان قوتابی زانکۆبن و له‌سه‌دا بیستوچواریان یه‌شتا لای وابێت که وینستن چه‌رچل ئێسته سه‌رۆکی کوبایه!!!! ئایا ئه‌مه تاوانی گه‌نجه‌کان خۆیانه یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم که نایه‌وێت ئاگایان له دنیا بێت؟ ئایا ئه‌و هه‌موو که‌ناڵ و میدیای کوردیه بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی بیر و هۆشی گه‌نجه‌کانمانه یان بۆ سڕکردن و بێهۆشکردنیان له‌و شتانه‌ی که له‌ده‌وروبه‌ریان ڕوده‌دات؟..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

