ده‌سڵاتدارانی کوردستان کام نوسخه‌ی میژوویی له چاره‌نوسی دکتاتۆره‌کان هه‌ڵده‌بژێرن: بن عه‌لی، موباره‌ک یان قه‌زافی؟
21/02/2011, 12:00 (GMT+1)

توانای خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان له ئێستادا هه‌رچۆنێک بێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌سڵاتداران و حزبه هه‌لپه‌رسته‌کانی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، گۆڕان بۆ ڕزگار کردنیان هه‌رچیه‌ک بێت، داهاتوو تا ئێستا ئه‌و سێ نوسخه چاپکراوه‌ی بۆ چاره‌نوسی ده‌سڵاتداران داناوه، مه‌گه‌ر ئه‌مان ئیبداعێک له قه‌تڵ و عامدا بکه‌ن و خه‌ڵکی ناچار بکه‌ن نوسخه‌ی چواره‌م له چاره‌نوسی (دیکتاتۆر) ه‌کان چاپ بکات و بیخاته ئه‌رشیفی مێژووه‌وه!چونکه تازه وه‌ک چۆن ئه‌و ساته ناگه‌ڕێته‌وه، که (پێشمه‌رگه) که‌کانی لقی چوار به کوته‌ک نه‌کێشن به سه‌ری (زمناکۆ) ی شانزه حه‌ڤده ساڵدا و نهیخهته کۆما(غیبوبه) وه، تازه وه‌ک چۆن ئه‌و ساته ناگه‌ڕێته‌وه، پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌کانیان په‌نجه نه‌نێن به په‌له‌پیتکه‌ی تفهنگهکانیاندا و(ڕێژوان) و سورکێو و شێرزاد جوانه مه‌رگ نه‌که‌ن و ده‌یان لاوی بێئومێدی سایه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌م فیرعه‌ونانه بریندار نه‌که‌ن، تازه وه‌ک چۆن ئیتر ناتوانن ئه‌و بڕیارانه بگێڕنه‌وه که له بیست ساڵی رابردودا داویانه بۆ تاڵان کردن و هه‌ڕاج کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و سه‌رکوت کردنی چین و توێژه ناڕازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئاواش هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و چاره‌نوسه بسڕنه‌وه که هه‌ر ئێستا سێ کۆپیهیان له به‌رده‌ستدایه! 21.02.2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

