لە كوردستان جەلالیەكان و پارتیەكان پیاوانیش بە پارەیكی زۆر بۆ خۆیان مارە دەبڕن !
06/06/2009, 12:00 (GMT+1)

لەم ماوەیەدا بە بۆنەی هەڵبژاردنەكانەوە نزیك بوونەوە لەڕۆژی دەنگ دان، زۆر جار لە ناو خەڵكیدا بەر گوێمان دەكەوێت كە فڵان بەرپرسی پیاو بە پاریەكی زۆر خۆی فرۆشتووە بە جەلالیەكان و پارتیەكان، جا بۆیە ئەو شێوە خۆفرۆشتنەی هەندیەك لەبەرپرسان و نوسەران و ڕۆشنبیران و خەڵكی تر دەتوانین ناوی لێبنێن مارەبڕینی پیاوەكان بە جەلالی و پارتیەكان، بەو شیوازەی سەروە بەڵام بە عەكسی ژنانەوە ئەم جارە بۆ پیاوان، ئەم شێوە مارە بڕینە هەندێكیش لە مارە بڕینی سیخەكەی ئیرانیش دەچێت، حەتمەن ئەو پارەی كە بەو پیاوە مارەبڕاوانە دەدرێت تا دوای هەڵبژاردنەكە دەخواتەوە بەو شێوە مارەبڕینە سیخەی كە لە وڵاتی ئێراندا باوە بەتایبەت شیعە مەزهەبەكان بە كاری دێنن، بۆیە بە بڕوای من ئەو كەسانەی ویژدانی خۆیان دەفرۆشن لە بەرامبەر پارەدا هەرچ كەسێك بێت، ئەوە هیچ جیاوازیەكی نیە لە گەڵ ئەو كچانەی بە پارە خۆیان دەفرۆشن ئەو دەیانفرۆشن.
ڕێزی تایبەتیم هەیە بۆ ژنان و كچان هیوادارم ئەو نمونە بە سوكایەتی وەرنەگرن و لێكدانەوەی خراپی لەبارەوە بۆ نەكەن، چونكە ئەوە بەشێكە لە كەلتوری سەقەتی وڵاتەكەمان، بەداخەوە لە بری بنبڕكردنی ئەو نەخۆشیە كوشندە پیاوانیشی گرتووەتەوە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

