جارێكی تر مه‌لا به‌ختیار ته‌پڵی شه‌ڕ ئه‌كوتێ !!
15/02/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌لا به‌ختیار یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر سودمه‌ند بوه له ناو یه‌كێتی دا ،جگه له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان خۆشی پێگه‌ی خۆی ده‌زانی كه چه‌ند نزمه لای مام جه‌لال و هێرۆ ،ملا به‌ختیار به‌و پییه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه ده‌بوایه خاوه‌نی فكر وهه‌ڵگری ئایدۆلۆجی و دیدێكی دیموكراتی وپێشكه‌وتنخوازی بوایه ،ده‌بوایه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه گیانی برایه‌تی وته‌بایی له‌كوردستاندا به‌رقه‌رار بوایه ، به‌لام پێ ده‌چێت مه‌لا تا ئێستاش هه‌ر وه‌كو جاران هه‌رزه‌كارانه بیر ئه‌كاته‌وه و هه‌وێنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ناخییدا ڕۆژانه زیندو ده‌مێنێته‌وه .
مه‌لا له خانه‌قین و له چوارچیوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ، هێرشی كرده‌وه سه‌ر گۆڕان كه گوایه لایه‌نێكی سیاسی به ئه‌نقه‌ست وهه‌ر خۆی ده‌زانێ بۆ له خانه‌قین چه‌ند سه‌یاره‌یه‌كیان به ناو شاردا گه‌ڕاندوه و بانگه‌شه‌یان كردوه ، مه‌لا وا ده‌زانێ هه‌موو كه‌س وه‌كو ئه‌و به كۆنه‌قین كار ده‌كه‌ن ،پاشان ئه‌وه‌نده ترسنۆكانه هێرشه‌كه‌ی كرد جورئه‌تی نه‌كرد ناوی گۆڕان بهێنێ . مه‌به‌ستی مه‌لا هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه له كوردستاندا، خۆی و تیمه‌كه‌ی (ئازاد جوندیانی ، سه‌عدی خاوه‌ن فایل ،ئه‌رسه‌لان بایز ، هێرۆخان ،) به‌رده‌وام له پیلانگێڕیدان دژی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردوه له‌م بواره‌دا ، له دانیشتنێكدا له عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌پرسن ((ڕاسته ئه‌و هه‌موو گۆڕان خوازانه دێنه‌وه ناو یه‌كێتی)) ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ ((العلم عند الله)) تكایه ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار و ئازادجوندیانی بكه‌ن ....
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی توشی هێستریا بوه ،به‌تایبه‌تی كه ڕه‌نگی كوردستانیان به نیلی بینی وجۆش وخرۆشی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانیان بینی كه به چ حهماسهتێكهوه ڕوه‌و گۆڕان و ئاسۆی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن ،هه‌رچه‌نده مام جه‌لالیش له كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی كرد له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ یه‌كێتی لاوازكه‌ن یان له گۆڕه‌پانه‌كه دوریخهنهوه ، بۆیه ئه‌بێ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان چیتر له مه‌لا به‌ختیار و هاوشێوه‌كانی قبوڵ نه‌كه‌ن شه‌ڕی ناوخۆی بهرپاكهن ،ده‌نگی ناڕه‌زایی و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش به‌رز بكه‌نه‌وه ، ڕێگا مه‌ده‌ن فشهكهرێكی وه‌كو مه‌لا ببێته ده‌م سپی سلێمانی و ناخی ڕه‌ش وقینه كۆنه‌كانی به سه‌رماندا هه‌ڵڕێژێ ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

