بانێكە و 100 هەوا یان كاك نەوشیروان هاوارە
09/07/2009, 12:00 (GMT+1)

چووینە لاى مام جەلال و .. شێخ باییز و .. وەزیرى شارەوانیەكان و ..ئەوەى كە دەستى دەڕوا ، هەموویان دەستى دەستیان پێكردین ..دواجار ناردیانین بۆ هەولێر ، لەوێندەر ووتیان ئەوە 4 ساڵە بڕیارى تاپۆى دەرچووە ، كو تا ئێستا لۆیان نەكردوون ؟؟
ئیتر لە فەخامەتى شێخ ئەحمەد قەرەداخى كیتابێكى ڕەسمیان پێداین بۆ فەخامەتى شێخ عومەر مەحوى ، گوایا دواى 4 ڕۆژ هەموو شتێكمان بۆ جێبەجێدەكرێت ..ئەوە زیاتر لە مانگێكە تەنها ئیمزایەكیشى لەسەر نەكراوە ..بە بیانووى ئەوەى دەڵێن ئەم كیتابە مداوەلەى ئەوێت ..
ئێمە ئەوەندە وەزارەت و قەلاچوالان و شارەوانى و ئەنجومەنى وەزیرانمان كردووە بە تەواوەتى بێزار بووین ..هیوادارین ڕێگا چارەیەكمان بۆ دابنێیت ..ئێمە چى بكەین باشە ؟؟
لەگەڵ ڕێزماندا ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

