
بۆمن زۆر قۆرسه وه‌كو ههولێریك داوای ئه‌وه بكه‌م كه ناوی هه‌ولێریش بچێته نیو شاره‌كانی جیهانی كه ترس له سه‌ر ئاسایشی كه‌سی هه‌یه، به‌لام گشت ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌ینی كه هه‌ر تاكیك ئه‌گه‌ر بیه‌ویت راستیه‌كان بدركینیت پیویسته له ژێر ناوی خوازراو بلاو بكاته‌وه یان له شاری هه‌ولێر بچیته ده‌ره‌وه وه گشت كه‌سه نزیكه‌كانی له‌گه‌ل خوی ببات، دوای ئه‌و ئاماژه ترسناكه‌ی ئه‌م دوایه شه‌هید كردنی رۆژنامه نووسی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان به‌شێوه‌یه‌كی درندانه و پیش ئه‌میش سۆرانی مامه حه‌مه وه بێ ده‌نگ بوونی ده‌سه‌لات له كاره دراندانه به‌لگه‌یه‌كی حاشا هه‌لنه‌گره له تیوه‌گلانی ده‌سه‌لات له‌م رفاندن و شه‌هید كردنیا كه‌چی له رۆژنامه و تهلهڤزیونهكانیان هه‌والی رفاندن و شه‌هید كردنیان بلاوناكردیتهو بۆیه پێویسته گشت رۆشنبیریه‌كان و رۆژنامه نووسه‌كان داوای بكه‌ین له ریكخراوه بیانیه‌كان و یوئین هیومان رایتس ۆچ كه ناوی هه‌ولێر بخریته نیو شاره‌كانی جیهان كه ترس له سه‌ر ئاسایشی تاكه كه‌سی هه‌یه و به‌تایبه‌تی رۆژنامه نووسان تا ده‌سه‌لات واز له تێرۆر رفاندن و هیرش كردنه سه‌ر رۆشنبیر و رۆژنامه نووسانی سهربهخو دینیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست