دکتۆر بەرهەم وەڵامەکەت بۆ خۆپیشاندەران ، دووربوو له خواستیان .....بۆچی؟
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هەولێریان دیل کردوە.... دهۆکیان تاساندوە
قورقوراگەی سولەیمانیان گرتوە... هەوڵدەدەن هەستی کوردایەتی
بخەنە ژیر ڕکێفی خێڵایەتی.... بۆ مەبەستی تایبەتی
ئەیکەن هەموو جاشایەتی....هەوڵدەدەن بەناووی سەربەستی
پێشێلی کەن مافی مرۆڤایەتی...زۆر سەیرە ئەم زەمانە
منداڵی کورد خوینی ڕژاوە .... دەسەڵات گوێێ هەر پێ نەداوە
تۆ بڵێی خۆپیشاندەران هەڵە بن......خەڵکی ئەم چەرخ وزەمانە نەبن
ئیمە بۆمان دەرکەوت دەسەڵات کێویین.... خاوەنی قسەی خۆیان نین
دەبیت باش بزانن خۆپیشاندەران ڕێبەرن...... ئەم بیابانە هەر دەبڕن
زۆرم لا سەیرە کەئەم جۆرە کەسانە بەخۆیان دەڵێن سیاسەت مەدار، ئەرێ تۆ پێمان ناڵێت لە چ قوتانخانەیەک فیری سیاسەت بویت؟ ئەگەر لە لای جەلال تالەبانی خوێندوتە ئەوا قوڕت بەسەر، ئەگەر لە لای مەسعودیش خوێندبێتت ئەوا قوڕ بەسەر هەموو کورد !. تائێستا من لەوباوەڕەدا نیم کە تێگەیشتبێتت لەگەورەیی و 'زەخمی' ئەم خۆپیشاندنانە کەمن باش دەزانم کە نە جەنابت وەنە ئەوانەی کە کاریان لەگەڵ دەکەیت ونە پرلەمانە بێ قاچ ودەستکەشت ئەو ڕاستییە بزانن، کە ئەگەرێکی زۆر هەیە کە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە بە ڕاپەڕیین و ڕاماڵینی ئێوە کۆتای بێت، بامن مێژوویەکت بەبیر بێنمەوە لەگەڵ ئەوەشدا کە نە تۆ وە نە گەورەکانت ساڵی ٩١ لە کوردستان بوون بۆ زانیارییت ، بەڵام ئەوەی ڕوویدا میللەت دەست لەناوودەست هەستاو ڕاپەڕی و پەلاماری ئەو حکومەتە دڕەندەیەی سەدامیان داو هەموو خۆی و پارەو قەسرو حیزب و وینەکانی و سەروەریەکانیان خستە ژێر پێڵاوەکانی خۆیانەوە، سەدامێش خۆت باش دەزانی ئێوە ئاسا چەکدارو و ئاسایش و پاسەوانی تایبەتی و دەبابەو چەکی قرس و فڕۆکەی زۆر هەبوو بەڵام لەبەردەم شاڵاوی میللەتدا خۆی بۆ نەگیرا، من نازانم بۆ ئێوە ئەمڕۆ بەو شێوەیە کار دەکەن ئێوە بەڕاستی یاری بە ئاگروو بەنزیین دەکەن.
داڕزینە کە یەکێکی وەک تۆ بەناوو سەرۆکی حکومەت نامەیەکی ئاوا بێ نرخ و بێ مەغزا بەو شێوەیە وەڵامی خۆپشاندەران بداتەوەو، ئاوا چارەسەی کێشەکان بکات ، ئەڵێی بۆ منداڵانت نووسیوە، خۆ ئەمە ماڵە باجێنە نیە، ئەمە وەک ئەوە وایە تووشی نەخۆشیەکی کوشندە بووبی کەچی لە بری ئەوەی بتبەن بۆ لای دکتۆری پسپۆری شارەزا ،بتبەن بۆ پیرمەسوور دوعایەکی سیسووچی رەنگاوورەنگت بۆ بکەن و ئامجا بدەین لە شانت. ساردکردنەوەی خۆپیشاندەران بە نامەی بێ مایە نابیت، تۆ دەبێت زۆر لەوە گەورەتر بڕوانیتە هەموو کارەکە، خۆتۆ لای خۆت سەرۆکی، کام حکومەت؟. باشە ئەگەر ئێوە ئاوا ئەم کێشە ناووخۆییە گەورەیە بەم جۆرە چارەسەر بکەن، ئەی چۆن کێشە دەرەکیە مەترسیدارەکان چارەسەر دەکەن؟ ئەوە هەربۆیە مادەی ١٤٠ هەتا ئێستا ئاوا بەهەڵواسراوەی ماوەتەوە!!!!. من دەڵێم تۆ چارەسەرت لانیە، ئەوەی تۆ ئەمڕۆ دەتوانیت بیکەییت بۆ بردنەوەی ئەم ئاقارە ،بێ خوێن ڕشتن ، ئەوەیە کە یەک کەڕەت لە ژیانتدا پیاوانە هەستییت و بچیت بە مام جەلال و کاک مەسعودیش بڵێت ئێمە چارەمان لانیە با هەموو بەیەکەوە واز بێنین بە پیاوەتی خۆمان پێش ئەوەی بمانکەن بە فلیم و بمانخەنە ناوو مەزبەلەی مێژووەوە. بەڕاستی ئێوە نەزانن، ئەم درۆیانە چین ئێوە کە دەڵێن لووجنە درووست دەکەین بچن لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر ڕووداوەکان، تۆ ئەڵێی قسە بۆ خەڵکی مەریخ دەکەیت، ئەمڕۆ جیهانی تەکنەلۆجیایە، هەموو شتەکان !!! تۆ نامەکەت زۆر منداڵانە بوو، دەبا منیش ڕوونکردنەوەیەکی منداڵانەت بۆ بکەم، ئێوە لەوە دەچێ هەر بە منداڵانە کارەکانتان بەڕێوە بەرن. چوونکە کەسانی وەک ئێوە باش تێناگەن، خۆتان گێل دەکەن یان بە ڕاستی گێلن...شتێک هەیە لەم دنیایەدا پێی دەوتری 'کامیرا' کەدەتوانی وێنەی پێبگری، 'کە درۆناکات وەک ئێوە نیە'، دەتوانی لە ڕێگەیەوە ئەو وێنانەی کە گرتووتە سەیریان بکەیتەوە، هەرەوها هەر هەمان کامیرا ڤدێۆی تیدایە کەئەویش دەتوانی سەیری بکەیتەوە، وە شتێکی گرنگترش لەم دنیایەی ئەمڕۆ ئێمەی تێدا دەژیین هەیە پێی دەڵیین 'ئینتەرنێت' کەدەتوانی هەموو شتێکی دنیای تێدا ببینرێ و بەدی بکرێت، کە کەسانی وەک ئێمە بۆ پاراستنی مافی میللەتی کورد هەموو ڕاستیەکان کە ئێوە لێدەترسن تێیدا بڵاوبکەینەوە. من لێرەدا بۆیە ئەم دەرسەی تۆ دادیەم چوونکە بەو شێوەیەی کە تۆ و گەورەکانت قسە دەکەن و مامەڵ لەگەڵ ئەم بارە شڵۆقاوەی ئێستای کوردستان دەکەن هەر ئەڵێی لەم دنیایەدا ناژین، باشە ئەگەر ئەم ئامۆژگاریانەی منت بەدڵ نیە فەرموو بچۆ هەر سەیری ئەو فلیمە دەرکراوە بکە کە لەلایەن بەناوو پەرلەمانەوە گیرا بوو پاش ئەو هەموو سانسۆرەی کە 'باجی کەمال' خسبویەسەری، بڕۆ تەماشاکە پرە لە پرسیاری سەیروو سەمەرەو بێ وەڵام؟؟؟ کورە فریایی خۆتان بکەون ، ڕۆژ بە ڕۆژ توڕەی جەماوەرلە برەودایە، دوایی مەڵێن نەمان دەزانی.
ئەگەر تۆ دەتەوێ من هەندێ فلیم و ڤدێۆ و دۆکیمێنتت بۆ بنێرم، ئەوا پێم بڵی با بۆت ڕەوانە بکەم. خۆ نەزانین و پرسیار کردن شوورەیی نیە. ئێوە هەتا ئێستا پاش ٢٠ ساڵ هەر لە شاخ دەژیین واتا بە کوردیەکەی کێویین و خێڵەکین، سوێند دەخۆم ئێوە ئێستا زۆر پەشیمانن لەوەی کە هێشتوتانە خەڵکی کوردستان مۆبایەڵ و کامیراوو ئینتەرنێتیان هەبێت، ئێوە هەر زۆر زوو دەبوایە ئەوانەتان لە خەڵکیی قەدەغە بکردایە، سەدام ئاسا.، بۆ ئەوەی ئیستا ئاوا ئابڕووتان نەچوایە.
ئەوەی ئێوە ئەمڕۆ دەیکەن کارێکی یا هەڵسوکەوتێکی دیکتاتۆریانەیە، تازە بەتازە مام جەلال بووە بە جاشی مەسعود و هەڕەشە لە هاووڵاتی کورد دەکات، بە ڕاست ئەگەر هەر ئاوا تەمەنی درێژ (نە) بێت رۆژێک لە ڕۆژان دەبێت بە جاشی مەسروریش، لە کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەم دواییانە، گرنگیی بە خۆپیشاندەران هەر نەدراوە، باسی كێشەی خۆتان کردوە زیاتر بۆیە تۆ هەر بەتەنیا بێ مەسئولانە ئەو نامە بێ بایەخەت دەرکردوە بۆ چارەسەری کێشەکە، زۆر ئاشکرا دیارە کە مام جەلال نەیهێشتوە کەس قسەبکات، دیکتاتۆر ئاسا بڕیاری خۆی داوە بەبێ راوێژکاری کەس، باوەڕم پێ بکە مام جەلال بەو پیریەی خۆیەوە ئەژمار 'حیساب' بۆ کەستان ناکات. با زۆر بە ڕاستی پێت بڵێم هەموتان هێندە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتانتان هەیە کە نایگۆڕنەوە بە هەموو کورد و کوردستان. ئێوە هەتا ئێستا هەر وەک شاخ هەڵسووکەوت دەکەن. کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان ئەمڕۆ دەكوڵێ وەک مەنجەڵی بخار، بەڵام وەک ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوتوە کە تا ئێستا دەسەڵات لەو ڕاستیە تێنەگەیشتوە، ئەگەر لەتواناتانا نیە قسەی باش بکەن، قسەی خراپیش مەکەن، بۆ دەسەڵاتدارانی کوردی پەندێکی ئنگلیزی هەیە ' A golden key can open any door' ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە ئەمڕۆ کورد پێویستی بە کەسێکی بەهێزی کارا هەیە کە بتوانێ ببێتە هەڵگری ئەو کلیلە ئاڵتونیە و هەموو دەرگا داخراوە بنبەستەکان پێ بکاتەوە.!! بەڵام بەداخەوە من لەو باوەڕەدا نیم بەم شێوەیەی کە ئێوە ئەمڕۆ هەڵسووکەوت لەگەڵ میللەتدا دەکەن بتوانن ببن بە خاوەنی ئەو جۆرە کلیلانە...
١٤/٠٣/٢٠١١
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

