مه‌لابه‌ختیار داواکاریه‌کانی خه‌ڵک به‌زیاده‌وه جێبه‌جێده‌کات
03/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بێجگه‌له‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی که به بلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت و ده‌چێته گیرفانی یهکێتیو پارتیه‌وه ، مناڵی به‌رپرسه‌کان زۆشترین ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی بکه‌ن و بهخهیاڵتاندادێت بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت و ژیانیکی به‌هه‌شت ئاسا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و لاوانی کوردستانیش که‌ژیانی که‌سوکاری ئه‌و به‌رپرسانه ده‌بینن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی خۆیاندا ، ژیانیان له‌به‌رچاو ڕه‌ش ده‌بێت و په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆکوشتن و مادهههشبهرهکان چی بۆفرۆشتن یان به‌کار هێنان و کێشانی ئه‌و مادده ترسناکه ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌رپرسه‌کانی کورد لێی به‌رپرسیارن ، ئه‌مه بێجگه له‌و پشتگوێخستن و سوکایه‌تی پیکردنه‌وه که‌سوکاری هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال که پێیان کراوه‌و دهکرێتلهلایهن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ، به‌وه‌ی که سوکاری قوربانیانه هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌خراپترین ڕه‌وشدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌زۆربه‌ی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساتانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ئازاد کراوون ئازاد ده‌کرێن ، زۆرجار که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه خۆپیشاندان و داواکاریه‌کانیان به دادگای کردن و گولله وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و زۆرجار تۆمه‌تی نۆکه‌ریان دراوه‌ته پال . خودی مهلابهختیان یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که به‌شدار بوه به‌سوکایه‌تی پێکردنی که‌سووکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، به‌تایبه‌تی له ساڵی 2006 کاتێک خه‌ڵکی هه‌له‌بجه ڕوبه‌ڕوی ئه‌وده‌سه‌ڵاته خهندهڵه بوونه‌وه بهخۆپیساندان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به گوولله وه‌ڵام درانه‌وه مه‌لابه‌ختیار به ده‌ست له‌پشت دراو‌و گێره شێوێن ناوی بردن ، پاشان حیزبه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار هاوشانی پارتی دالده‌ی زۆربه‌ی جاش‌و خۆفرۆشه‌کانیان داوه‌و زۆربه‌ی تاو‌انبارانیان ئازاد کردوه وه‌کوو تاری` ڕه‌مه‌زان و وه‌فیق سامهڕڕایی و نزار خه‌زره‌جی ، سه‌رڕای ئه‌وه‌ی که مه‌لابه‌ختیار و ده‌سڵات وحیزبه سۆسیال دیموکراته‌که‌ی چه‌ندین به‌ڵێنیان داوه بۆ خه‌ڵ:کی کوردستان وه‌کوو دابین کردنی کاره‌با دوساڵ له‌مه‌و پێش به‌ڵام تائێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ملیاران دۆلاریان له‌سه‌ر هه‌ڵ:هبجهو ئه‌نفال وه‌رگرت که‌چی قوربانیانه ئه‌و کاره‌ساتانه به‌چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن ، مه‌لا به‌ختیار و حیزبه‌که‌ی به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانی کاراساتانه‌ی کهبهسر خه‌ڵکی کوردستاندا هاتوه شانبه‌شانی پارتی ، بۆیه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردتسان و که‌سوکاری ههڵرهبجهو ئه‌نفال به جاده‌یه‌ک و ئیزافه‌کردنی دوجاده له‌لایه‌ن جه‌نابته‌وه و کردنه‌وه‌ی بوخچه‌ی ساوایان ، چاره‌سه‌ر ناکرێت . ته‌نها به پیچانه‌وه‌ی بننهو بارگه‌تان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت . تۆ‌و حیزبه‌که‌ت له‌گه‌ڵ پارتی 18 ساڵ چیتان بۆخهڵ:ک کردوه 18 ساڵی دیکه‌ش ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت بۆیه چیدی خۆتان ماندو مه‌که‌ن و خۆتان بده‌نه‌ده‌ست قه‌ده‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی که خه‌رجی ده‌که‌یت بۆ گه‌ڕان وووتاردان و بینینی خه‌ڵک کۆی که‌ره‌وه بۆ پاش هه‌ڵبژاردن چی دی خۆتان ئێمه‌ش به‌و قسه سواوانه ئازار مه‌ده‌ن که 18 ساڵه ڤایرۆس لێی داوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

