<

پەرلەمان پەرلەمانتار

10/04/2011, 12:00 (GMT+1)
پەرلە مان وەكو هەردامەزراوەیەكى ترى حكومى دەكەویتە چوارچێوەى دامەزراوە حكومیەكانەوەو ئامانج لە دامەزراندنى دەرجواندنى كۆمەڵیك یاسایە كەوا بە ئامانجى رێكخستنى كاروبارى كۆمەڵگە و دامەزراندنى سیستەمیك بۆ رێكخستنى ژیانى كۆمەلایەتى ئەو كۆمەڵگەیەى تێیدا دامەزراوە بە مەبەستى خزمەتكردنى گشت چین و تویژەكانى كومەڵگە بەبى جیاوازى ئە مە لە كۆمەڵگە دیموكراتیەكان یان حكومەتە دیموكراتیەكان ،كەوابێت پەرلەمان نوێنەرایەتى گشت چین و تویژە كانى كۆمەڵگا دەكات و لە بەرژەوەندى ئەواندا كار دەكات و بریار دەدات. بەڵام بە داخەوە لە هە رێمى كوردوستان دا پەرلەمان ڕەنگە ئەم مانایانە وەر نەگرێت و كومەڵیك سفیفات ببێتە هاوەڵى پەرلەمانتارانى پەرلەمانى هەرێم بو نمونە لە باتى كاركردنیان بو بەرژەوەندى گشتى كاركردنەبۆ بەرژەوەندى تایبەتى وبەرزەوەندى كومەلێك یان بنەمالە یەك یان چینیكى دیارى كراو.یاخود لە باتى دانانى سیستەمیك بو رێكخستنى كومەلگا دانانى سیتەمێكە بۆ ریكخستنى حیزب .وە بەرلەمانتاران پەرلەمانیان كردوەتە بوعد ێك بو گەیاندنى پەیامى حیزبى و شەرى حیزبى و ململانیەى حیزبى.كەوا هەمو ئەمانەش لە بەهاى پەرلەمان و پەرلەمانتاران كەم دەكاتەوەو قودسیەتى روو لە نەمان دەكات و پەرلەمانتارانیش متمانەى بەشێكى زۆر لە خەڵكى ون دەكەن وبۆ هەلبژاردنەوەیان لە خولى داهاتوى پەرلەمان وبونیان بە پەرلەمانتار بە دەنگى خەلكى جونكە هەمیشە سیاسیەكان وكەسە دیارەكان بۆ دەكەوتنیان و گەورەبونیان لە پلەدا پێویستان بە پشتگیرى خەلكى و متمانەى خەڵكى و كۆمەلگەى مەدەنى هەیەپێویستە باوەرى خەڵكى بەدەست بهێنن و لە باتى كاركردنیان بۆ بە رژەوەندى حیزب لە ناو دامەزراوەیەكى حكومى لایەك بەلاى خەلكى رەش و روتى ئەم كۆمەڵگایە دا بكەنەوەو كەوا دەنگى خۆیان بە خشیە ئێوەى پەرلەمانتار و ئێوەش لە وەفادارى بەرامبەر ئەوان بێوەفا بوون ئەگەر ئەمەش بە ناراست دەدەن لە قەڵەم ئەوا هەڵوێستە ى ئێوەى پەرلە مانتار لە سەر روداوەكانى 17/2 دا وەك سەنگى مەحك وان بۆ سەلماندنى ئەوراستیە كەوا ئیوەى پەرلەمانتارى حیزبى چۆن ؟ بەڵێ ونەخێرو تیبینەكانتان ڕازیبون و نەبونتان لە حەرەمى پەرلەماندا خزمەتى حیزب و دامەزراوەى حیزبى خۆتان پێ دەكرد بێ گوێدانە بەرژەوەندى گشتى و هاوڵاتیانى غە یرە حیزبى .خەڵكى هووشیارو ڕەش وڕوتى ئەم هەرێمە ئەم ڕاستانەى درك پى كردوە كەوا زۆرینەى پەرلەمانتارەكان نمایشى حزبى دەكەن وكارەكتەرى حیزبن لە حەرەمى پەرلەمان دا نەك پەرلەمانتار،پەرلەمانیش دامەزراوەیەكى حیزبى نەك سەربەخۆ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست