بە بڕیارى نەهێشتنى عبور و گەڕانەوەى (تەرقین قید) كۆیلەكانى بنەماڵە لە زانكۆكان و وەزارەتى خوێندنى باڵا جیلێك قوتابی تیرۆر دەكەن
24/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمە دەپرسین بە رێزان (د. ئیدریس هادى و محمد خۆشناو خدر معسوم) كە وەك دارێژەرى ئەم پیلانە ئایە هەستان نەكردووە خوا گیری ئەم كوڕە هەژارانە دەبن كە رەنج و داهاتووى 20 ساڵیان دەكەن بریارێكى میزاجیتان و دایان دەبرێنن لە خوێندن و یاخود بۆ دوو دەرس سالێكى رێك دەوامیان پێدەكەن ، ئایە گەر ئاستى خوێندنتان وا لێكردووە و بەم بریارە میزاجیانەتان توانیوتانە ئاستى خوێندن لە زانكۆكانى كوردستان بەرز بكەنەوە بۆچى كوڕ و كچەكانتان لە زانكۆكانى ئەوروپا ناگەرێننەوە بێن لە زانكۆ سەقەتاكانى كوردستان بخوێنن ، ئەم بڕیارە سەقەتانەیان لەسەر بسەپێنن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

