پارە بەخشینەوە هەر لەزەماوەندا باوە كەی دەنگ بەپارەكراوە
21/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوندەی خەریكی قیرتاوكردنی أێگای ڤێلاكانتان بوون كەلەسەر زەوی داگیر كراوی هاوڵاتیان دروست كراوە
1%1000ئەوە قیرتاوی گوندەكانتان بكردایە ئەوانەی بەبێنان ئەمانەوەو نانەكانیا ئەدا بەبەأێزتان لەكاتی شۆرش دا ؟
بۆلە كاتێك دا كاك عیماد كە وەزیری ئاوەدانكردنەوەبوو پارەی بەسەرجوتیاران دا دابەش نەدەكرد بۆئەوەی
ئیستا بەتەمای ئەوەنەبووینایە تەماتە و سلق و كەوەر وكەرەوز پەلپینەمان لە دەرەوەی كوردوستان بۆ بێت
یا خۆیان پێویستیان بەوجۆرە خواردنانەنیە بۆیە هەولی ئەی نەداوە ؟ئەوتا ئیستا كەوتونەتە هەلپچرینی دەخیلەكانیان كەبە ئارەقی ناوچەوانیان پەیدایان كردوەو ئیستا دابەشی ئەكەن بەسەر فەرمان بەراندا ؟ بابە كاكی جێگر بلێین ئەو پارە بەخشینەوەیە بۆیە ئیستا ئەی كەن ئەزانن كار لەكار ترازاوە دەستیان لە هەمانەكە بچراوە حوكم رانییان لەژێرپێ جووڵاوە وەك لەسەر سەهۆلێ بن خلیسكاوە
وبەتوانەوەی سەهۆلەكەش ئێوە باوتان نەماوە . پارە بەخشینەوە هەر لەزەماوەندا باوە كەی دەنگ بەپارەكراوە ؟ خەیالیان خاوە كەی سامانی میلەت بۆ دەنگ كرین دابەش كراوە بۆ ئەوەی كەكاتێ لەحكومەتا نەمان ئەزانن خەزێنەچۆلكراوە ئیدارەی نوێ پارەی لا نەماوە ؟بەڵام نازانن یاسا سەروەر ئەبێ هەموویان بۆ بەر دادگا أاپێچ ئەكرێ لەدادگادگادا هەتا خەرج كردنی دوا فلسیان لەگەل ئەكرێ وسامانیان بۆ كوردوستانیان و ئاوەدانكردنەوەی كوردوستان خەرج ئەكرێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
زۆرپەندی پێشینان هەیە پێویست لەكاتی خۆی دا بوترێتەوە بۆئەوەی لێی تێی نەگەیشتوە وریا بێتەوە
كەرێ بەپارەی بەفر بكرێ لەئاوا ئەخنكێ
پارەی سپی بۆ أۆژی رەش 1 (پارەتان رەشەو بەكەلكی ئەمرۆ نایە)
ئەوەی فێری بووی بەشیری تەركی نادەی بەپیری
پێت دەلێم كاكە بۆ ئەوەی چۆلەكەم بۆ بگری 2
بە كەس مەلێ فەرموولای سەرەوە بۆخۆت ئەكەویتەخوارەوە
ئەوەندە پەند هەیە مەگەر دوای هەلبژاردن بیرتان خەینەوە
............1- (پارەتان رەشەو بەكەلكی ئەمرۆ نایە
2- پێمان مەلێن كاكە چۆلەكە مەگرەو بەردەمم بەرەلاكە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

