به‌یاننامه‌ی فیدراسیۆن ده‌رباره‌ی فراوان بوونه‌وه‌ی کوشتارو تۆقاندنه‌کان له دوومانگی ڕابردوودا له کوردستانی عیراقدا
11/01/2010, 12:00 (GMT+1)

لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
سیاسه‌تی سه‌رکوت وملهوڕی، نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و ترس وپهلاماردان، ڕفاندنی کارمه‌ندان و بێ سه‌روشوێنکردنی رۆژنامه نووسان، سوتاندنی مالان، کوشتنی هه‌لسوڕاوانی سیاسی، بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران و شه‌وانه چوونه سه‌رماڵانیان وزیندانی کردن وتۆقاندنیان ، هه‌لکوتانه سه‌ر باره‌گای حزبه‌کان. ئه‌و شیوازانه بوون که لهماوانهدا به شیوه‌یه‌کی فراوان که‌وتنه ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان و هه‌واڵه‌کان له کوردستان به‌گشتی و له‌سلیمانی به تایبه‌ت . به‌شیکی یه‌کجار زۆری ئه‌م توندوتیژییانه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه بووه‌و به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆن بووه.
ئیمه ئیدانه‌ی ئه‌م کرده‌وه داپلۆسینه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که ده‌ست به‌جی، واز له‌م سیاسه‌تی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردنه بهینن. ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانن که ده‌بیت مایه‌ی ئارامی و پاراستنی سه‌لامه‌تی دانیشتوانی کوردستان بن. ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتدارانه که ئازادی هه‌لسورانی سیاسی دابین بکه‌ن. سه‌لامه‌تی گیان و ژیانی هاوڵاتیان به‌ته‌واوی له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمدایه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ، ئه‌م کرده‌وانه ده‌بنه هۆی ئاواره‌بوون وهه‌ڵاتنی نه‌وه یه‌کی تری لاوانیکی بێ ئاسۆ‌و بی داهاتوو. ده‌بنه هۆکاری بهگهڕکهوتنهوهی کاره‌ساته‌کانی ده‌ربه‌ده‌ری و لێک‌دابڕان وکه‌وتن به‌سه‌ر مینه‌کاندا و نووقمبوونی لاوانمان له ده‌ریا ودهریاچهکاندا.
پێویسته ئه‌وه بڵییننهوه، که ڕووداو ودکیومینتهکانی دوو مانگی رابردووی کوردستانی عیراق ، هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپای رۆژئاوای پوچهلکردهوه له بوونی ئارامی وئاسایش له کوردستانی عیراقدا.
ئیمه ئه‌م ملهووڕییانهی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕیسوا ده‌که‌ین و ئهوناعهدالهتی و لاموبالاتیانهی له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان دا په‌یره‌و ده‌کریت به ئاگاداری هه‌موو بیروڕای جهیانیان ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
10.01.2010
IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, [email protected], Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: [email protected], [email protected] ...0041787557786 0041787557786 /[email protected] 0041788532004 [email protected] [email protected]
www-federationifir.com www.csdiraq.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

