حامیدی حاجی غالی 50 دەفتەری بە چی پەیداكرد بۆ خانوو كڕین؟
20/05/2009, 12:00 (GMT+1)

گۆمەكە لێرهوە شڵقاوە كە حامید حاجی غالی ڕۆژێك دەچێت بۆ خانوو كڕین بۆ خۆی و خێزانە تازەكەی لە گەڕەكی ڕزگاریشاری سلێمانی خانوكەی دكتۆر ئازاد ، حامید حاجی غالی لە گەڵ دكتۆر ئازاد ڕێك دەكەون كە بە (75) دەفتەر خانووكە بكرێت، بەڵام حامید حاجی غالی دەڵێت(50)دەفتەری حازرم هەیە هەندیەك ئەرزو شتی تریشم هەیە دەفرۆشم و (25) دەفتەرەكەی ترت دەدەمێ، دكتور ئازاد پەشیمان دەبێتەوە دەڵیت من بە نەقد دەیفرۆشم بە قەرز نایدەم بۆیە ڕێك ناكەون.
دەپرسم ئایە حامید حاجی غالی ئەو پارەو ئەرزەیەی لەكوێ پیداكردووە؟ ئایە بە قازمەو خاكەناز و كرێكاری ئەو پارەیەی پیدا كرد؟ بڕاستی شەرمە ئەو مرۆڤە پیس و چڵكن و دزوو جەردانە باسی شەهیدان بكەن، كەسانی وەك حامید گۆڕی شەهیدانیان كردووەتە كارتی بانقی لە كوێ پێویستیان بە پارە بوو كارتەكە لێ دەدەن، حامید ناهەقی نیە هەڕەشەی كوشتن بكات، چونكە دەزانێت سبەی كوردستان بگۆڕدرێت و گۆڕان ڕوو بدات كەسانی وەكو خۆی دەدرێنە دەست دادگای گەلەوە وەك عەلی حەسەن مەجید و هاوبابەكانی ڕسوا دەبن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

