ئیمزاكەى تاڵەبانى بۆ كوشتنى كێیە؟؟!
21/04/2009, 12:00 (GMT+1)

من لێرەوە دەپرسم ئایا تاڵەبانى ئاگادارى ئەوەیە كە ئەوانەى كە كۆمەڵكوژیان ئەنجامداوە و ئەو ئیمزاى لە سێدارەدانیان بۆ ناكات كێیان كوشتووە؟ئایا لە ئەنفالەكاندا تەنها پیاو كوڕ كوژران و زیندەبەچاڵ كران؟ئایا لەو پێنج هەزار شەهیدەى هەڵەبجە هەموویان پیاو وكوڕ بوون؟ئایا هەموو ژنان و كچانى ئەنفالكراوى گەرمیان و ئەو چەند هەزار ژن و كچەى كە لە هەڵەبجەدا شەهید بوون ئەو هەموو ژن و كچە بەرزانیە ئەنفالكراوەكان ئەوە ناهێنێت كە ئیمزاى لە سێدارەكانى بكوژەكانى بكەیت؟ئایا ئەو ژنانەى ئەمڕۆ كە دەكوژرێن چ شتێكیان زیاترە لە ژنەكەى عەمەرى خاوەرو دەستە كچەكانى عومەرى خاوەر؟ئایا ئەو ژنانەى كە ئەمڕۆ ئەكوژرێن چ شتێكیان زیاتر لەو 18 كچە گەرمیانیەى كە بروان بۆ مەلهەكانى میسر؟؟ئەمانە پرسیارن و گومانن كەلەو لێدوانەى تۆوە لە بیركردنەوەى مندا دروست بوون كە ئایا هەر بەراست ئیمزاى لەسێدارەدانى ئەو كەسانە دەكەیت كە ژن دەكوژن؟من لێرەوە دەپرسم لە چ یاساو دەستورێكى ئاسمانى و زەویدا هەبووە و هەیە بكوژى ژن بكوژرێتەوە بەڵام بكوژى پیاو نەكوژرێتەوە؟
لە كۆتایدا دەڵێم ئەگەر بۆ لە سێدارەدانى بكوژى ژنان ئامادەى ئیمزا بكەیت ئەوا هەر ئێستا ئیمزاى لە سێدارەدانى عەلى حسن مەجید و سوڵتان هاشم بكە چنكە ئەوان بەرپرسن لە كوشتنى هەزاران ژن و كچى كورد,ئیمزاى لەسێدارەنیان بكە بۆ ئەوەى ژنان و كچانى وڵاتەكەم دڵنیابن لەوەى كە سبەى بكوژەكانیان لەسێدارە دەدرێن,ئیمزاى بكەو دڵنیامان بكە ,ئیمزاى بكەو دڵنیامان بكە.....ئیمزاى بكەو .......
-هەڵبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

