مەلەفی بەعسی بوون لە سەرکردایەتی پارتی
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

بازرگانی سەرانی بنەماڵەی بارزان و عودەی وپەیوەندی هاوبەشی مەسعود وسەدام تا ڕووخانی حاشا هەڵنەگرە.. ئەم قسەیەی بارزانی کوڕی مەلا مستەفا و باوکی مەسرور ئەم چیرۆکەی هێنایەوە یادم:
دەڵێن کاتی خۆی قەشەیەکی ساختەچی هەبووه بەهەشتی فرۆشتووە بە پارە وخەڵکی بە دینی فەقیری هەڵخەڵەتاندووە.. دەوڵەمەندێکی عاقڵ معامەلەی هەموو جەهەنەمی لەگەڵدا کردووە و بەهەرزانتر لێی کڕیوە و بە خەڵکە فەقیرەکەی ووتووە من هەموو جەهەنەمم کڕیوە وشوێن نەماوە ئێوە هەمووتان بە بەلاش دەچنە بەهەشتەوە:
ناحەقمە بپرسم ئەرێ مەسعود تۆ خۆت کە هەم تورکی- ئێرانی-سوری-ئەمریکی- بوویت و خۆت بووبوویت بە مقاولی بەعس لە کوردستان.. ئیتر عێراق چ پێویستی بە عەوامی عەشرەتی بارزانی دیموکراتی هەبوو بۆ کڕین کە سەری مارەکەی لە گیرفاندا بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

