
دەزانن سەیرەكە لە چی دایە، خۆ بەزڵ زانینی رۆژنامەنووسانی پارتی و یەكێتیە، چونكە بە قەوڵی ئەوان هیچ كەس جگە لە خۆیان لە بواری رۆژنامەگەریی كوردی نازانێت و فریان بە جمهوریەتەوە نییە، كەچی بە خۆیان رۆژانە لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە پەیامنێرە فاشیڵەكانیان هەواڵ لە دەزگاكانی راگەیاندن دەدزن كەچی بە ناوی سایتەكەیان بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەی پتر لەم بابەتە مەبەستمە باسی بكەم، ئاژانسی بە ناوی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ـە، ئەم بە ناو ئاژانسە كۆمەڵێك لە هەواڵسازی نا پرۆفیشناڵ كار لەسەر هەواڵەكانی پەیامنێرە دزەكانی ئەو ئاژانسە دەكەن گوایە سەرچاوەی هەواڵن، ئەوەتا رۆژانە پەیامنێرەكانیان هەواڵی پەیامنێری دیكەی ئاژانسەكان دەدزن كەچی دەنووسن فلان كەس بۆ (ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس _ ئاكانیوز)ی راگەیندووە و دواوە، دزینی هەواڵەكانی ئاژانسەكانی دیكە لەلایەن پەیامنێرەكانەوە ئەو راستیەمان بۆ روون دەكاتەوە، كە بەدران ئەحمەد حەبیبی بەڕێوەبەری ئاژانس گوتبووی سەرهەڵدان و دامەزراندنی بیرۆكەی ئاژانسێك بە ناوی كوردستان خۆی بووە، كەچی لە هەنگاوێكی راستگۆو دڵسۆز و كوردانە، نەژاد عەزیز سورمێی سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات رایگەیاند كە پرۆژەی دامەزراندنی ئاژانسێك بە ناوی كوردستان لە ساڵی1993ـەوە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كردووە، لێرەوە كاك بەدران شەكری خوارد، بابینەوە سەر ئەسڵی مەوزووعەكەمان كۆمەڵێك محرر لە (ئاكانیوز) كار دەكەن تەنیا كاریان دزینی هەواڵە لە دەزگاكانی راگەیاندن دواتر بە ناوی (ئاكانیوز)بڵاوییان دەكەنەوە، لەوەش سەیرتر ئەوەیە پەیامنێرەكانیان لێدوانی بەرپرسانی عەرەبیی لە سایتە عەرەبیەكان وەردەگرن كەچی بە ناوی (ئاكانیوز)بڵاوی دەكەنەوە، واتە گوایە ئەو كەسە بۆ ئەوان دواوە كەچی واش نییە، چۆن وانییە هەموو لایەكمان دەزانین سەركردە عەرەبەكان كوردی نازانن تا بە درۆزنیان بخەنەوە، ئەم جارە دێینە سەر هەواڵ دزین و وەرگرتنی پەیامنێرەكانیان، بۆ نمونە رۆژی 25ی تەموز شاندێكی پەنجا كەسی لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی میسری كاتژمێر10ی شەو گەیشتنە فرۆكەخانەی هەولێر بێ ئەوەی پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ئامادە بێت، هەواڵەكەیان بڵاوكردۆتەوە و نوسراوە (نەجی عەبدوڵ عولا لە دەستەی وەبەرهێنانی میسر بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند،كوا دەنگی نەجی، ئەگەر دەڵێ دەنگم هەیە گوێ لە پرسیاری پەیامنێرەكە بگرە بزانن دەنگی پەیامنێری ئێوە یاخود هی پەیامنێری دیكەیە، لەوەش گەڕێ، بابەتێكی دیكە رۆژی 29ی تەمووز بە ناوی بەڕێوەبەری كەناڵی سبێستوون: نجیرە بەرنامەكانی ئاشتی گەنجان، لە هەولێر دێتە تۆماركردن، براینە ئێوە گێڵن یاخود خوێنەر بە گێڵ تێدەگەن، ئەم لێدوانە پەیامنێری ئەی پی و سایتی پەیامنێر عەبدولحەمید زێباری وەریگرتووە دەنگەكەی بە برادەرانە بۆ ئەوەی ئەویش لە لای ئێوە بڵاوی بكاتەوە داوەتە (ر ح)ی پەیامنێرتان، تەنیا ئەوەیان گۆڕیوە بۆ ئێوە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی گوتوە، بۆ ئەوەیش بە سایتی پەیامنێر و ئەی پی راگەیاندووە، بۆ سەڵماندنی ئەو راستیەش سەیری ریكۆردی دەستی پەیامنێرەكە بكەن، كە ریكۆردێكە پەیامنێرەكەی سایتی پەیامنێر بە كاری دەهێنێت، پەیامنێری ئێوە ئەم ریكۆردەی نییە، ئەم هەواڵ گۆڕینەوەیەلە نێوان چەند پەیامنێرێكی دیكەش هەبووە، با بینە سەر پەیامنێرە پرۆفیشناڵەكەی ئەو ئاژانسە، كە كارزان كەریمە، رۆژانە لە سایتە عەرەبییەكان هەواڵ لە سەركردە عەرەبیەكان دەدزێت لە ئاژانسەكەی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە، گوایە لێدوانەكە تایبەتە بە ئەوان، بۆ ئەم مەبەستە لە گەل هەر یەك عیزەت شابەندەر لە دەوڵەتی یاسا و حەیدەر موڵڵا، بەها عەرەجی و چەند سەركردەیەكی دیكەی عەرەبیی، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئاشنایەتیان لە گەل ناوی (ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس) نەبووە و نییە نەیانتوانیوە پەیوەندی بەرپرسانی ئاژانس بكەن، ئەگەر دەتانەوێ ئەو راستیەتان بۆ ئاشكرا بكەن زەحمەت بكێشن یەك پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەو سێ ناوەی كە لە سەرەوە هاتووە بكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست