<

وەزیری كارەبا كۆمەڵێك شەقاوە لەخۆی كۆدەكاتەوە

16/02/2010, 12:00 (GMT+1)
كابینەی شەشەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح دامەزرا، خەڵك ئومێدێكی زۆری هەبووە كە ئەم كابینەیە داواكاری هاوڵاتیان ئەوەی كابینەی پێشووتر نەیتوانیووە بیكات ئەو كابینەیە بیكات.

دیارە مەسەلەی ڕۆتین لەهەموو دام و دەزگاكانی حكوومەت بوونی هەیە، لەگەڵ دەست بەكار بوونی كابینەی شەشەم دیارە زۆربەی وەزیرەكان گۆڕان، چەند دەم و چاوێكی تازەمان لەوەزیر و دام و دەستەكانی وەزیر بینی، كە هەندێكیان هی ئەوەنین كارێكی لەم جۆرەیان پێ پسپێردرێت نەوەكو پاسەوانی وەزیر و لەنوسینگەی وەزیر كار بكەن.

لەڕۆژانی ڕابردوو وەزیری كارەبا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی سازكرد كە ئێمە وەكو دەزگاكانی ڕاگەیاندن بانكێشت كراین، بەڵام لەیەكەم كۆنگرەی وەزیر دەركەوت دارودەستەكەی جگە لە ڕاگەیاندنەكەی بەكەڵكی ئەم كارەنایەن و لەشەقاوە دەچن، ئەو ڕۆژە من لەتەسروفاتی ئەوان زۆر بێتاقەت بووم، ویستم بە وەزیر بڵێم كە بەم شێوە نابێت دارو دەستەكەت هەڵسوكەوت لەگەڵ ڕۆژنامەنووس هاوڵاتییاندا بكەن، بەڵام كاك شەمال نوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەت بەڵێنی پێدام چارەسەری بكات ئەم هەڵسو كەوتە دووبارە نەبێتەوە، من داوای دیدارێكی تایبەتی وەزیری كارەبام كردبوو، ڕۆژی 15/2/2010 بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارەبا وەڵامی داوە گوتی دەتوانی دیمانەكەت بكەی، دیارە دیمانەكەی من لەگەڵ دەزگایەكی تر دانرابوو واتا دوو دەزگا لەیەك كاتدا دیمانەمان كرد، من بەبرادەرەكەی ترم ڕاگەیاند من كارێكم بۆ دروست بووە تۆ بڕۆ سەرەتا پرسیارەكانی خۆت بكە تاوەكو تەواو دەبی منیش دەگەم بەوەزارەت، من تۆزێك دواكەوتم كەگەیشتم براردەرەكەم هێشتا تەواو نەبوو، چوم بۆ نوسینگەی وەزیر گووتم دەمەوێت بچم من مەوعیدم هەیە دیمانەكە بكەم، جەنابیان وەكو شەقاوەیەك وەڵامی دامەوە قەدەغەیە لەكاتێكدا من مەوعیدم هەبوو.

لێرەدا من بە وەزیری كارەبا دەڵێم تۆ ئاگاداری هەڵسوكەوتی ئەوانەی دەوربەرتی وەكو شاقاوە تەسەروف دەكەن، یان بە ئاگاداری جەنابت ئەم كارانە دەكەن، چونكە من لای سەرۆكی حكوومەت شكایەت دەكەم ئەگەر جەنابت وەڵامێكت نەبێت، ئەگەر جەنابیشت ئاگادارنی هیوادارم بەمانە بڵێن خۆیان چاك بكەن، چونكە لەكۆتایدا ئەمانە هەمووی لەسەر جەنابت حیساب دەكرێت، وەزیری كارەبا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست