مەلا شۆڕشی بۆچی كرد؟
17/08/2010, 12:00 (GMT+1)

سروودی ڕاپەرینی ئەچڕی ، كلكە مەلایەك لە ناوجەرگەی دەرەباگەیتی بارزان ، ئاڵای شۆڕشی هەڵكردووە ، ئاڵایەكی چوار ڕەنگی ، سوور ، بە خوێنی تیرۆركردنی میللەتەكەی ، سپی ، بۆ كاتی تەنگانە ، سەوز ، بە ڕەنگی دۆلارەكانی مۆساد و كەی جی بی و ساواك ، زەرد ، بە ڕەنگی رووی شاراوەی جاشایەتی .
شۆڕشێكی پڕ لە هیوا و ئاواتی ڕۆژانی ڕەشی میللەتی كورد ، شۆڕشێك بۆ كڵاو نانە سەر میللەتێكی ساوێلكە ، بۆ خەلیفەی مەلا تەزویرەكان ، بۆ مەلا مەی نۆش و داوێن پیسەكان ، بیبەخشن ئەگەر خەرمانێك لە تیرۆری ئەنجام دا ، ئاخر دڵسۆزی كورد چۆن لە ناو ئەیلولەكەی ئال بەرزان جێی ئەبێتەوە، مەلاكەمان مستەفایە (هەڵبێژراو) خاوەنی چەند سەد ملێۆنێك بوو بەدبەختە لە بازرگانی دار جگەرەكانی ناوچەی پیشەسازی بارزان درووستیكردبوون ، بەلِێ شۆڕش بە پارەی فڕۆشتنی دار جگەرە بەرپاكرا ، مەلا كەمان بێ نەوە بوو سەرجەم كوڕەكانی لە ریزی پێشەوەی بەرەی شەڕی ئازادی وڵات ، كچەكانیش لە كاتی دروستكردنی خواردن بۆ پێشمەرگەكانی ئەیلول بەر گوللە تۆپی دوژمنان كەوتن و شەهید بوون ، خۆشی خەركیكی دروستكردنی دار جگەرەیە ، دەی شۆڕش پێویستی بە پارە و پولە .
سەردەمی مەلا سەردەمی زێڕینی مێژووی كورد بوو ، پێشمەرگەیەكی دیموكراتی ئێران بڕنەوێكی دەكرد لە مامەڵەی بازرگانی ، مەلامان مووچە خۆری شاهنشاە بوو بێ ئەوەی ڕۆژێك دەوام بكات تا ئەو رۆژەی لە رۆژنامەی (ئیتلاعات) فەرمووی مەئموریەتم تەواو بوو خۆی خانەنشین كردووە ئاشبەتاڵی بە شۆڕشە مەزنەكەی كردوو و میللەتی پێشكەش بە دوژمنان كرد ، مەلاكەم مەلا بوو ئەمما مەلا ، مەیخۆر و داوێن پیس ، نەخوێدەوار و جەنەڕاڵ ، شۆڕشگێر و دەرەبەگ ، میهرەبان و تیرۆریست ، داڵێكی بێ باڵ و شێرێكی بێ ددان ، كوردێكی رەسەن و ئەلقە لە گوێی بێگانە !
مەلاكەم شەهیدێكی مەزنی ویلایەتی بەرزان بوو و لە ولایەتە یەكگرتووەكانیش شەهید بوو ، لەبەر جەنگ پیاو نەبوو شان لە شانی بدات بۆیە لە سەر قەرەوێڵی بیمارستان شەهید كرا .
بەڵام مەلاكەم لە دوای خۆی لەشكرێكی میهرەبانی لە دوای خۆی بۆ جێهێشتین ، ئال بارزان دوای دەیان ساڵ لە پێشەوەی بەرەی جەنگ و خەبات و شۆڕش و ڕاپەڕین هێشتا ماون و سەلامەتن ، ئاخر لە ناو میللەتی كورد كەی سەركردەكانمان ئەمرن ئەگەر نەچنە بەرەی جەنگەوە ؟! شۆڕشیان بەدوای شۆڕشەوە هەڵگیرسان ، هەر ماون ، دەیان هەزار كوردیان بە كوشتدا بەڵا لە خوا بەزییابێ هەر ماون و هەر ئەشمێنن بۆ میللەتی كورد و دوژمنانی ، گرنگە بۆ میللەتی كورد بێ سەركردە نەبن ، جا چۆن سەركردەیەك ؟ دڵسۆزترین ڕۆڵەی بارزان ، كە شەویان ناوەتە سەر رۆژ بۆ خزمەتی پارە و پولی ئەم میللەتە ، بانك نەما پارە بۆ نەوەی كورد هەڵنەگرن ، قاچاخچیەتی نەما بۆ ژنانی شەهیدی نەكەن ، وڵات نەما بۆ پەرژەوەندی میللەت سەری پیا نەكەن ، ئەگەر چەند هەزارێكیشیان لە كورد بە كوشتدا یان كوشتیانن ، بیان بەخشن ، ئەوەیان بۆ پاراستنی ئەمنی قەومی كور بوو و لە هەموو شوێنێكی جیهاندا روودەدات .
بەڵام ئێستا كەسانێكی بێ لەككەو بێ ئەزموونی سیخوڕی ، هاتوون ئەپرسن كورد بۆ شۆڕشی كرد !نەوەیەكی نوێ دڵۆپە خوێنێكی لە شەڕی برا كوژی نەڕشتووە و دیلی بە زیندوویی نەكوشتووە و ئەپرسێ بۆ مەلا موقەدەس و نەمرە ! رۆژێكی رەشە تێكەوتووین ، خوێنەوار رێزی نەخوێنەوار ناگرێ ! ئاشتیخواز رێز لە كورد كوژ ناگرێت ، فەقێی سەردەمی جیهانگیری و ئینتەر نێت و میدیای ئازاد رێز لە سیمبوڵی كورد و باوكی رووحی كوردستان و یەكەم كوردی سەر زەمین ، مەلا مستەفا ناگرێ !
ئەرێ بەڕاست مەلا شۆڕشی بۆچی كرد ؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

