گۆران لە ئۆپۆزۆسیۆنەوە بۆ دەسەڵات
16/07/2009, 12:00 (GMT+1)

1. هەموو هەڵسوراوانى لیستى گۆران بەتایبەتى لە شارەكانى هەولێر و دهۆك زیاتر كاریگەر بن و ئەو ترسەى كە چەندین ساڵە پارتى لە دڵی خەڵكى ئەو شارانەى دروست كردووە بیرەوێننەوە و پیشانى بدەن كە نەهێشتنى دەسەڵاتى پارتى مەحاڵ نی یە بەتایبەتى لە بارودۆخی ئێستاى عێراق دا و ئەو ئەركەى كە ئێستا لەسەر شانى جەماوەرە تەنها نوكەقەڵەمێكى سەرسنووقەو هیچى تر.
2. لە ئێستاوە لەگەڵ لیستە بەهێزەكانى تری ناو گۆرەپانى سیاسی نیمچە هاوپەیمانی یەك دروست بكرێ بۆ ئەو گریمانەیەی كە لەوانەیە بە هەردوو لیستى گۆران و چاكسازى و خزمەتگوزارى زیاتر لە نیوەى كورسیەكان بەدەست بێنن.
3. خیتابێكى راستەوخۆی بەرێز نەوشیروان مێگفى بۆ هاووڵاتیانى هەردوو شارى هەولێر و دهۆك , كە دڵنیا بن ئەوە یەكێكە لە هەرە گرنگترین ئەو خاڵە لاوازانەى كە لەوانەیە بە چەند خیتابێكى لەوشێوەیە لیستى گۆران زیاتر گەشەبكات لە هەولێر و دهۆك.
4. هەرچەندە زۆربەى جەماوەرى گۆران لە خوت و خۆرایی بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم دەنگ بە بەرێز كەمال میراودەلی دەدەن, بەڵام پێویستە لیستى گۆران هەوڵێكى جددیش بۆ ئەم مەسەلەیە بدات بۆ یەكدەنگ كردنى هەر چوار پاڵێوراوەكە بۆ یەك پاڵێوراو بۆ مسۆگەركردنى سەرۆكایەتى هەرێمیش. كە بەداخەوە وا دیارە لیستى گۆران نایەوێت ئەو بەرەیە لە دژى مەسعود بكاتەوە و راستەوخۆ دژایەتى شەخێى ئەو بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

