خوێندنگاکان چ داهێنانێکیان فێری کورد کرد..! وه‌ڵامێک بۆ کاک سه‌ردار ستار
12/08/2009, 12:00 (GMT+1)

1- جه‌ماله کوێر. 2- ته‌رزی جه‌مال. 3- نۆپاڵمه تین. 4- هۆگــــر. که سه‌ۆک ئاپۆ پێیان ده‌ڵێت چوار چه‌ته‌که. 5- داود. 6- ساری باران. 7- شه‌مدین ساکیک.
8- خه‌لیل ئه‌تاچ ناسراو به (ئه‌بوبه‌کر). 9- عوسمان ئۆجه‌لان ناسراو به (فه‌رهاد). 10- نیزامه‌دین تاش. ناسراو به (بۆتان) ئه‌و سه‌ره چه‌ته گه‌ره هه‌ره باڵایانه‌ی PKK سه‌دان فه‌رمانده‌ی چه‌ته‌گه‌ری خوار خۆیان هه‌بووه، هه‌بوونی 85 هه‌زار گه‌له جاش و میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه کۆنی تورکان له باکوری کوردستان دا که پێنج هه‌زاریان له هه‌ر تورکێکی کورد و کوردستان خۆرتر بێناموس تر و بێ ڕه‌وشت ترن له کورد کوژیدا، نیوه‌ی ئه‌و هه‌موو نۆکه‌ر و سیخوره‌ی تورکان ئه‌نجامی کار و کرده‌وه‌ی داهێنه‌ران و درێژه پێده‌ران و پارێزه‌رانی چه‌مکی چه‌ته‌گه‌رێتی ناو PKK بووه، که (بۆتان) ڕێبه‌رایه‌تی کردووه. سه‌رۆک ئاپۆ ناوی (ماوت ستیتۆنگی) کوردانی له بۆتان نابوو.
له ساڵی 2004 دا ڕیزه‌کانی PKK له هه‌موو ئه‌و چه‌ته‌گه‌رانه پاک بۆوه به‌ڵام به‌و واتایه نیه کاریگه‌ری و پاشماوه‌که‌یان له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشرا بێت، کاک نه‌وشیروان و سه‌رانی باڵهکهشی بێبه‌ش نه‌بوون له‌و چه‌مکه چهتهگهرێتیه که شه‌ڕه کورد کوژیه‌کان زۆر خه‌ڵکی تێوه گلاندووه و به سه‌ری دا سه‌پاندووه و هه‌شبووه خۆی ئاره‌زووی لێبووه، بۆ هه‌ر که‌سێکی کورد و کوردستان په‌رستی ڕاسته‌قینه ئه‌و جۆره کار و کرده‌وانه جێگای سوک و چرووکی و ڕسوای و بێ ئابڕووییه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه هیچ پاساوێکیش ناهێنێته‌وه بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌و چه‌مکه چهتهگهرێتیه کورد کوژیه ، وه جارێ خوێندنگای کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش تاقی نه‌کراوه‌ته‌وه تا بزانین چه‌نده له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و په‌یمان و موژده‌ی گۆڕان و چاکسازی و پاکسازییهکهیاندا ڕاست ده‌که‌ن و کاری پێ ده‌که‌ن که له ڕاستی دا ئه‌و جه‌ماوه‌ره توڕه و بێزار و ناڕازیه‌ی له پارتی و یه‌کێتی که چۆته ناو لیستی گۆڕانه‌وه له‌گه‌ڵ خودی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا دایه، نه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رانی باڵه‌که‌ی چونکه حاشا له‌وه ناکرێت که کاک نه‌وشیروان ده‌ست و داوێن پاکێکی زۆر گه‌وره‌یه که ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ده‌توانێت ڕێز و خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ و متمانه به خۆی ببه‌خشێت له گه‌له‌وه.
- ڕانــیــــه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

