مەبەست لەسەردانەكەی مام جلال بۆ شارۆچكەی كفری و هۆكارەكەی
17/07/2009, 12:00 (GMT+1)

یان لەكاتی قسەكانیدا باسی پرۆژەی (هەڵكەندنی چەند بیرێكی ئاو) ی كرد, كەئەم پرۆژەیەش سەرباری ئەوەی هەمووی بۆ كفری نیە. ئەبوایە هەر باسی نەكردایە چونكە لەسەردانێكدا كەبۆیەكەم جاریبوو بێ بۆ لای خەڵكی پاش ماوەی ئەنفالی ئەم شارۆچكەیە, ئەم پرۆژەیەش بەس نەبو بۆساڕیِژكردنی زامەكانی خەڵكەكەیو داواكاری و مافەكانیا .
تەنها پرۆژەی(بەستی باوەشاسوارنەبێ) سەربەشارەوانی كفریەو بۆخزمەتی خەڵكەكەیەتی ئەم پرۆژەیەش كێشەی هەیە چونكە ئەگەر پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت كوندەكانی نزیك بەستەكە دەكەونە ژێر ئاوەوە لەداهاتوودا بۆیە داوای قرەبو دەكەن حكومەتیش داواكەیان بە ڕەوادانانێت و جارێ ناكۆكی لەسەرە كە ئەگەری جێبە جێنەكردنی هەیە. ئەمەسەرجەم پرۆژەكان بوو كە بۆ كفری كراوەو دەكرێ مام جەلال خستیانیە ڕوو. ئایا ئەمە ڕەوایە؟!
شایەنی باس كردنە كە لەسەردانەكەیدا (عمر فتاح) و (كەماڵ كەركوكی)شی لەگەڵدا هاتبوون بەڵام هیچ قسەیەكیان بۆخەڵكەكە نەكرد. (عمر فتاح) ساڵی پار سەردانی كفری كرد كە ئەوكات جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان بوو، بەڵێنی دا كە(بازاڕی كۆنی كفری) واتا (قەیسەریەكەی كفری) بوژەن بكاتەوە بەڵام تا ئێستاش وەكو خۆیەتی لەوەیە بیریشی مابێ كە ئەو گفتەی داوە بەوخەڵكە بەڵام هەرخۆی لێتێنەگەیاند. ئەمە لەكاتێكدایە كە پێویستیا بە خەڵكی ناوچەكەیە دەنگیان بۆبدات بەم شێوەیە پرۆژەكانی بۆجێبەجێدەكەنو خزمەتی ئەم شارۆچكەیە دەكەن ئەی ئەبێ لەكاتی ئاساییدا یان دوای هەلِبژاردن چۆن خزمەتی بكەن؟؟ ئەی چۆن ڕوویان دێ داوالەخەلەخەڵكی بكەن دەنكیان بۆبدات؟ئایا دڵی چی بەو چەپڵە خۆشە كە خەڵكی لەبێش ئەوخۆرە بۆی دەكوتا. لەكۆتایدا وەكو دانیشتوانیكی ئەم شاررۆچكەیە داوادەكەم كاری زیاتری بۆبكرێ یان هەرهیچ نەبى بەهای جارانی بۆبگەڕێنرێتەوە كەمەبەستم ساڵی هەشتاكانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

