حاكم قادر بوو بە سەرۆكی حكومەت؟
30/12/2009, 12:00 (GMT+1)

حیزب ئەوەندە تێكەڵ بە حكومەت كراوە جەلالیەكان سەریان لێ تێكچووە و خەبەری لە خۆی نەماوە، حاكم قادر دەنێرێت بۆ سەیدسادق بۆ هەزمكردنی تۆڕە بوونی خەڵك، ئەمە لە كاتێكدایە نە خەڵك بە حاكم قادر دەخەڵەتێت و نە حاكم قادریش بۆی هەیە لێدوانی وابدات، ئەپرسین لە چ حكومەتێكدا ئەمە رووی داوە خەیری حكومەتە فاشیل و دیكتاتۆرەكان نەبێت كە بەرپرسی ئەمنی بنێردرێت باسی سیاسەت بكات. حاكم قادر كەی ئەو كەسەیە توانای شیكردنەوەی لایەنی سیاسی هەبێت، جگە لەوە نەبێت كە خەڵك گرتن و سزادانی خەڵك لە سەر بیروڕای جیاواز.دەپرسین ئەم حاكم قادرە كە كراوەتە بەرپرسی ئەمنی خەڵكی دەڤەری سلێمانی شارەزای لە چەند زمان و ئەزمونی وڵاتی هێمن و ئاشتیپارێزو ئینساندۆستا هەیە؟ جگە لە كردنی ئەو بە بەرپرسی ئاسایش لە سەردەمی شەڕو كوشتارو بەتاڵانبردنی وڵات دا. بۆیە فەشەلی حكومەتەكەی بەرهەم ساڵەح لەم شتانەوە دەست پێدەكات كە كەسێكی ئەمنی لە بری ئەو قسەدەكات ، بۆیە ئیتر دەبێت ڕاگەیاندنەكان لە بری ناوبردنی بەرهەم ساڵەح وەكو سەرۆكی حكومەت، ئیتر ناوی حاكم قادر بهێنن. بەڵام حاكم قادر شانسی ئەوەی نیە ئۆباما سەری قاڵە پیرۆزبای لێ بكات،ڕەنگە ئۆباما لە فورسەتێكدا لە سەعات 12 شەو بە كاتی كوردستان بە موبایلی علوجەكەی تەلەفۆنی بۆ بكات، وەكو چۆن لە 12 شەودا مەسعود بارزانی لە خەو هەڵ ساند.
لەبارەی ئەوەش كە حاكم قادر بە خەڵكی مافخوراوی سەید سایەق وەتوێتی دەستی ناحەزان و ڕێگریان لێ دەكەن، ئەوە بەندە پێی دەڵێم وەكو چۆن بەڕێز(عوسمان بایدەمیر) ی شارەداری گەورەی ئامەد لە بەرامبەر توركە فاشستەكاندا ووتی : ئەگەر نوێنەرانی كورد تاوانێكیان كردوە، ئەوا ئێمەش هەمان تاوان دەكەینەوە، وەرن ئێمەش بگرن. هەركەس لە زیندان و دەستگیركردنی دەوڵەتی تورك بترسێت بێ ئابڕوە.
بۆیە بەندەش بە حاكم قادر دەڵێم ئەگەر ئێوە ئەوەندە شەهامەتان هەیە خەڵك تاوانی كردووە وەكو ئێوەی تاوانبار ، ئەوە ئێمەش وەكو ئەوان تاوانبارین وەرن بمان گرن، منیش دەڵێم ئەوەی لە زیندانەكانی ئێوەی نەزان بترسێت ئەوە مرۆڤ نییە.
جەلال تاڵەبانی لەبەر كورسیە حەیابەرەكەی كە كوردی پێ سوك كردووە لە بەرچاوی دۆست و دووژمن، بە شەرتێك بیكەنەوە بە سەرۆك كۆمار ئامادەیە شەڕی براكوژی هەڵگیرسێنێتەوە و هەموو ئەوانەشی نەیاری ئەون بییانكات بە تیرۆرست. ئەوەی جێگای دڵخۆشیە بۆ گەلەكەمان كە جەلال تاڵەبانی تا ئێستا مایەوە و ماهێتی خۆی ئاشكراكرد . ئەگەر مەلا بەختیارو عومەر فەتاحەكان كاتی خۆی بمردنایە ئێستا خەڵك پێیانی دەوت شەهیدی سەركردە، بەڵام سوپاس بۆ ئیزرائیل كە نەیانی كوشت و هێشتینیەوە بۆ ئێستا كە بوونەتە جێگای نوكتە و گاڵتە جاڕی خەڵكی كوردستان.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

