كورد كوژى كردن
17/10/2009, 12:00 (GMT+1)

پارچە پارچە كردن و تێك بەردان و بێ كاریگەر كردن و تەنانەت هەڵوەشاندنى جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان پێش سەرانى لادەرو خۆسەپێن و پاوانخوازى دەسەڵاتى جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان پارتى و یەكێتى بەو چارەنووسەى بردن ئەوان بەهانەو كەلێن و بۆشایشیان نەدابوو بەسەرانى پارتى و یەكێتى و رژێمى ئێران هەتا وەك بەرگرى كردن لەخۆو گورزى تۆڵە ستاندنەوەیان بیژمێرن بەناوى ئەوەى كە پەكەكە ئاغایەتى و كوێخایەتى و كەڵەگایمان لێدەكا، ڕێگرى لە پێداویستیە خۆراكیەكان دەكات پەیوەندى دراوسێیەتى و دیبلۆماسى و بازرگانیمان لێ تێك دەدا توانیان بەشى زۆرى گەل چەواشە بكەن بۆ ڕەوایەتى دانى شەڕ لەگەڵ پەكەكەدا. بەڵام خۆ جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كورستان ئەوەشى نەكردبوو هەتا پەلاماریان بدەن . لێرەدا من وەك هاوڵاتیەكى كورد دەڵێم هەردووك سەرۆكى بەڕێز مام جەلال و كاك مەسعود گوناح بارى یەكەمن و سەرانیشیان گوناح بارى دووەمن بەتایبەتیش كە ڕێكەوتنە هاوپەیمانیەكەیان هەتا ئێستاش لە خزمەتى گەلدا نیە تەنیاش بە حكومەت و پەرلەمانێكى یەكگرتووى هاوبەشى نەتەوەیى و نیشتیمانى دەتوانن قەرەبووى هەموو زیانى هەژدە ساڵەى كە لە كوردیان داوە بكەنەوە ، وە ئەو داوا لێبوردنەى كە هەردوو بەڕێزیان كردیان لەگەلى كورد هەتا ئێستا كردارى ڕاستەقینەى پێوە نیە من وەك هاوڵاتیەكى كورد ڕەخنەو گلەیى و توڕەیى و بێزارى خۆمیان وەك گوڵ باران كردن پێشكەش دەكەم .هەتاكوو ماف و داخوازییەكانى گەلى كوردستان پێك نەهێنن نایان بەخشم كە ئەوەش مافێكى زۆر زۆر ڕەواى هاوڵاتى بوونى كوردستانى خۆمە .
16/10/2009 رانیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

