مۆدێلى تیرۆرى سەردەشت عوسمان
17/06/2010, 12:00 (GMT+1)

لەپەرلەمان هێرشى كردە سەر میدیاى ئازاد مەبەستى مهسعود ئەم جۆرە نوسینانەى سەردەشتەكان بون كەبەمەترسى بۆ سەر ئەمنى قەومى خۆیان ئەزانن , نەئەبوایە دەسەڵاتى حیزبى كە ئەمرۆ كوردستان بەرێوە ئەبەن بەم شێوەیە بێهەڵوێست بونایە یاخود بیریان لەتیرۆرى سەردەشت بكردایەتەوە وا باشتر بوو خۆیان بەوە سەرقاڵكردایە كەچەندین گروپى هەواڵگیرى ئەمرۆكە لە كوردستان بەنیان هەیەو بە ئاشكرا نەیارە سیاسیەكانى خۆیان تیرۆر ئەكە ئەوگروپانەیان لەم خاكە بەدوربگرتایە ,بەدرێژاى عەمرى فیرعەونى ئەم دوو دەسەڵاتە زۆر بەتوندى سەرى ئەو كەسانەیان پانكردۆتەوە كە لە بەرژەوەندى ئەمان كار ناكەن نمونە ئەو هەموو بێسەروشوێنەیە كە لەزیندانى ئاكرێو زیندانە نهێنیەكانى قەڵا چوالان ونكراون چارەنوسیان هاوشێوەى چارەنوسى سەردەشت بوە , هەڵبەتە شەقامى كوردى بەخۆرا ئەمرۆنەهاتونەتە سەرخەتوو پەنجەى تۆمەت بۆ دەسەڵات درێژناكەن چونكە ئەم شەقامە ئەزمونێكى زۆرى هەیە لە سەر ئەو شێوازە كوشتنەى سەردەشت و بەرونى مۆدێلى ئەم دوو پارتەى باشورە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

