كاندیدێكی یەكگرتووە خەڵك هەڵدەخەڵەتێنێت!!
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو وتەیەى سەرەوە وتەى لەسەر زارى (حاجی كاروان) كاندیدی لیستی یەكگرتووى ئیسلامی كوردستانە لەكەركووك كە لەمینبەرى تەلەفزیۆنەكەیانەوە چەند شەوێك پێش ئێستا زۆر بە ئاسایی دەیوت خەڵكینە من رۆژانەو بە تایبەت رۆژانی هەینی بە بەردەوامی لەخودا دەپاڕێمەوەو دوعای خێر بۆ ئەو كەسانە دەكەم كە دەنگیان پێداوم.
ببینن چەند سەیرو سەمەرەیە بازرگانیكردنی سیاسی بە ئایین و خوداو پەرستگاكانەوە!، هەر لەپێناو ئەوەى دەنگیان پێداوە، بە راستی ئەوە فەزیحەیە كە كەسێكی بەڕێزی وەكوو حاجی كاروان ئەو قسەیە بكات، چونكە ئەو وتەیە باشترین ریكلامكردنە بۆ خەڵك كۆكردنەوەو لایەنگر بۆ حزبەكەى، زۆر بەڕێز (عەبدولڕەحمان سدیق) راستی فەرموو یەكگرتووى ئیسلامی ئایینی بە سیاسی كردووە، هەر ئەوەش واى لەو بەڕێزە كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، چونكە چەندین جار داواى كردبوو دین بە سیاسی نەكرێت، لەبەر ئەوەى دین موڵكی گشتییە نەك هی حزب و رێكخراوێك.
كەواتە ئەگەر یەكگرتووی ئیسلامی بەردەوام بێت لەو بەسیاسیكردنەى ئایینی ئیسلام، ئەوا زۆر زیان دەكات و لەسەری دەكەوێت، چونكە كۆمەڵگە لەوە گەشتووە كە هەر كەسێك بیەوێت خواپەرستی بكات پێویست بە حزب و پاڕانەوەى حزب نییە واسیتەى بۆ بكات، بۆیە ئەو كارەى ئەو بەڕێزە هەڵخەڵەتاندی خەڵكەو پێویستە ئەو حزبە دەستبەردارى ئەو جۆرە فەعالیاتانە ببێت بۆ ئەوەى نەبێتە هۆی بچووك بوونەوەى، چونكە یەكگرتوو وا خۆی گرتووەو وا خەریكە دەبێتە موڵكی گشت و جەماوەر.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

