نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌باره‌ت به کوردۆ قاسم
09/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌باره‌ت به کوردۆ قاسم هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن که کوردۆ قاسم له‌شه‌ڕی ناوخۆدا چه‌ی کردوه ، ده‌کرێت جه‌نابت سه‌ردانی ئه‌و شارانه بکه‌یت که شه‌ڕی ناوخۆیان تێدابوه و ئه‌وجا تاوانه‌کانی کوردۆ قاسمت بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، ناوچه‌کانی ده‌ورو به‌ری سلێمانی بگه‌ڕێ بزانه که کوردۆ قاسم چی کردوه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا، جووبێته هه‌ر شارێک یان شارۆچکه‌و گوندێک گه‌نجه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی کۆکردوه‌ته‌وه‌و به‌بیانووی پارتی بوونیان یان ئیسلامی بوونیان چه‌ندین گه‌نجی بی‌تاوانی شه‌هید کردوه ،بۆ نموونه : یه‌که‌م براده‌رێکم بۆی گیڕامه‌وه که‌له‌شه‌ڕی ناوخۆدا کاتێک یه‌کێتی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌هه‌له‌بجه هێزه‌که‌ی یه‌کێتی به‌سه‌رپه‌رشتی کوردۆ قاسم نزیکه‌ی هه‌شت که‌سیان بێ‌تاوان کوشت ، کهیهکیکیان مێرد منداڵێکی 16 ساڵان بوه به‌ناوی فه‌ریق تۆفیق پاشان له‌نێو گه‌نمدا لاشه‌کانیان فڕێدابوون پاس چه‌ند ڕۆژیک شوانێک لاشه‌کانی دۆزیبوویه‌وه ،
دووه‌م : له گوندێکی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌و براده‌ره‌م گێڕایه‌وه که کووردۆ قاسم پاش ئه‌وه‌ی که هێزه پاوکوژهکانی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر گونده‌که‌دا هه‌موو گه‌نجه‌کانیان کۆکردوه‌ته‌وه‌و ڕیزی کردوون که ڕه‌میان بکات له‌و کاته‌دا کوڕێکیان تیدابوه که ،نه‌خۆشی ده‌رونی له‌گه‌ڵ بوه‌و له‌کاتی ڕیز کردنه‌که‌دا جوڵاوه‌ته‌وه کووردۆ قاسم به‌ده‌مانچه‌که‌ی خۆی ئه‌و گه‌نجه‌ی کوشتوه ، بۆ پاشان مام هه‌لمه‌ت که پیسمهرگهیهکی دیرینی یهکیتیهبه رووداوه‌که ئه‌زانێت پیی ناخۆش بوه‌و له کوردۆ قاسم توره بوه و ده‌مانچه‌ی لی هه‌ڵکێشاوه‌و ڕیسوای کردوه ، پاسان مام هه‌ڵمه‌ت گه‌نجه‌کانی ئازاد کردوه ،
له‌کۆتاییدا کاک نه‌وشیروان داواکارم ئه‌و تاوانباره به ڕیفۆرم قبوول نه‌که‌یت چونکه باڵی ڕیفۆرمیش خویناوی ئه‌کات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

