جوچكە بەرازى (مستەفاى سەید قادر نیم)
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

بە تایبەتیش سەرەڕاى ئەو هەموو پەلامارانەى سەرانى چەتەگەرى دوو ڕێچكەیى هاوكارى دەیان ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانى نزیكى منى كردووە تاكە ڕێزێك كەوەك پاشماوە بۆمان ماوەتەوە تەنیا پاشماوەى زۆر كەمى كۆمەڵە بوونمانە ئەوانەى كە ئەو درۆو بوختانانەیان بۆ ئێمە دروستكردووە دەستەیەكى كەمى چەتەگەرى دوورێچكەى مام جەلالى و كاك كۆسرەتین كە محەمەد وەتمان بەرپرسى مەڵبەندى (24)ى پشدەرى یەكێتى و ئەحمەد زرارى جێگرى مەڵبەندى (8)ى ڕاپەڕینى یەكێتى ڕێبەرایەتیان دەكەن. محەمەد بەرپرسى جەلالیان و ئەحمەدیش بەرپرسى كۆسرەتیانە پیرۆزیشیان بێت ئێمەش كوردو كوردستان پەرست و كۆمەڵەی نەگۆڕاوى نە دۆڕاوین شایەنى باسە لەسەرانى چەتەگەرى ناو گۆڕانیشدا جیا لە خۆفرۆشەرەوەكان بە یەكێتى مستەفا سەلیم بەرپرسى گۆڕان لە رانیەو سەفینى مەلا قەرە لە هەولێر دوژمنى زیان پێگەیەنەربوون پێمان. ساڵى 2001و ساڵى 2003ئەو چوار چەتە ناودارە بەبەرچاوى جەماوەرى رانیەوە بەهاوكارى هەمووسەرانى چەتەگەر بە تایبەتیش خالید محەمەد ئەمین بنگردى ناسراو بە خالیدى كاروبار كە قایم قامى شارى رانیە بوو هێرشى ئاسایش و پۆلیسیان بۆ سەر بنەماڵەى شەهیدانى ئێمەكرد بەڵام بەو هەموو چەتەگەرە دەسەڵاتدارانە نەیان توانى تاكە شێرێكى چل ملێۆن برین لە جەستەو گیان منى رەنجدەرى رەنجدەرانى كوردستان بە چۆك دابێنن و تەنانەت بشم گرن تەنیا توانیان بە بەڵێن و پەیمان و سوێندو تەڵاقى درۆزنانەى نامەردانەى نەریت و كەلتورى هەمیشەییان مام حەیران بادینى كوردى بەناموسى 48ساڵ خەبات گێڕى دڵساف و پاك فریو بدەن چەكەكە لەمن بستێنێ و دواى دوو ڕۆژ بەناوى دانیشتن بە یەكەوە بیست چەكدار لەخەودا سوارى سەرى من ببن دەست و قاچم ببەستن بم گرن و وەك تاوانبارێك بە ناوشارى ڕانیەدا بمگێڕن لە زیندانى تاكەكەسى ئاسایشى رانیەدا زیندانیم بكەن لەناو خەڵكیشدا بڵاویان كردبۆوە بێكەسەو تیرەو هۆزو خێڵ و حیزبى نییە . بەڵام تێكۆشەرانى ڕووناكبیرى پێشڕەوى جەماوەرى لە ناوى شارى ڕانیەدا هاوارى كوردانەیان بەرزكردەوەو تێكۆشەرانى ڕۆژهەڵات و باكورو ڕۆژئاواى كوردستان . كچ و كوڕانى ئەمەكدارى پێشەوا قازى محەمەد و كاك فوادى مستەفا سوڵتانى و سەرۆك ئاپۆ بەڕێبەرایەتى بەڕێزانى وەك كاك ئیبراهیمى عەلى زادەو كاك جەلیلى گادانى و كاك جەمیل بایك ڕێبەرانى كۆمەڵەو دیمۆكرات و پەكەكەش هاتنە ناو گۆڕەپانى كوردو كوردستان پەرستانەوە بۆ بەرگرى كردن لە ڕەنجدەرى كوردو كوردستان پەرست و بنەماڵەى شەهیدەكانى لەگەڵ مام حەیراندا منیان ئازاد كرد لەوكاتەوە سەرانى چەتەگەرى بێ ئابڕو بێ چاوەڕوى سیخوڕو گەلە جاشى ئیتڵاعات و میت و ژیتەم ئەرگەنەكۆن و ئەمن و ئیستیخبارات و مخابەراتى داگیركەرانى تورك و فارس و عەرەب نەیان وێراوەتەوە بەو شێوەیە پەلامارى كوردو كوردستان پەرستانمان بدەنەوە كەواتە لێرەدا بۆ هەر كەس ڕون و ئاشكرایە كە كاك مستەفا سەید قادریش ئامادە نابێت لە دژى مستەفا سەلیم و سەفین مەلاقەرەو چەتە جۆراوجۆرەكانى هەرسێك ڕێچكەكە دۆست و پشتیوانى ئێمە بێت چونكە هیچ بەرژەوەندیەكى هاوبەشمان نیە هەتا كۆمان بكاتەوە كەواتە كاك مستەفا سەید قادر جوچكە بەرازى وەكو ئێمەى ناوێت هەتاكو لەسەرانى چەتەگەرى دووڕێچكەى یەكیتیان بەردا كە هەژدە ساڵیشە خۆشى و سەرانى هەرسێك ڕێچكەش بەخراپ و باشەوە نەهاتوونەتە ماڵى ئێمە چایەكیش بخۆنەوە تەنانەت جەژنە پیرۆزانەى جەژنى رەمەزان و قوربانیشیان لێمان نەكردووە لە پێش هەڵبژاردنى 25/7/2009شدا بانگەشەكەرانى گۆڕان و یەكێتى چەند جارێك بەدەورى ماڵى ئێمەدا هاتن نەك هەر لایان نەدا هەروێنەى ئەسپ و مۆمەكەشیان پێمان نەدا بەكردەوە سەلماندیان كە ئێمە لەخۆیان نین بەوە نییە كاك نەوشیروان مستەفاى بەڕێز تاجى سەرسەرى رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى بەخشراوى ئێمەیە هەروەك و ئەوكاتەى من و هەردوو براى شەهیدم و دەیان هاوڕێى كۆمەڵەم بەسەرۆكێكى رەوشت بەرزو بەناموس و پاكى خۆمان زانیوە چونكە هاوارەكەى بۆ گەلەو ئێمەش بەشێكین لە گەل بەرپرسانى بەڕێزى یەكێتیش باش دەزانن كە هەر برادەرێكیشمان نییە لەسەرانى گۆڕاندا بەڵام لەناو یەكێتى دا زۆرمان هەیە ڕێزو خۆشەویستى و باوەڕو متمانەى پێبوونى ئێمەش بۆ كاك نەوشیروان مستەفاى بەڕێز ئاشكرایەو شاراوە نیە لەلایان .
ڕانیە 17/12/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

