لە بری هەڵویست وەرگرتن، شیوعییەکان خەریکی کەمپینبازین
20/12/2011, 12:00 (GMT+1)

* لەگەرمەی سەرهەلدانی بزوتنەوەی گۆران و هەلبژاردن بۆ پەڕلەمانی کوردستان ، هەموو لەیادمانە بێ هیچ هۆکارێک کەوتە دژایەتیان و دەیان بابەت و کەمپینی لەسەر سازکردنن ، بەمەش ئۆتۆماتیکی کەوتە خزمەت پارتی ویەکێتی.
* سەلام خۆی پێ فول کۆمنست و داکۆیکاری یەکسانی مرۆڤەکانە ، بەلام کاتێک بەناز ئەوکچە هەولێریەی لەبەر هەژاریی خۆی سوتاند ، کەڕ و لال ئاسا بوو .
* سەلام لە گەرمەی سوتاندنی دەیان دوکانی مەساجی هاولاتیان (هەموو ئاینەکان) و سوتاندنی دەیان بارەگای حیزبی و میدیایی یەکگرتوو، وەک کەسێک داکۆکی لەئازادی سیاسی رەخنەی نەبوو ! پێدەچیت لای ئاسایی بێت مادام دژە بیروباوەری خۆیەتی با لەناویان بەرن، کەچی هەر لەو کاتدا دێت کەمپین دژ بەیەکگرتوی ئیسلامی لەگەل کۆمەلێک هاوڕیی شیوعی و کۆمۆنستی بەڕیدەکات و بەهاریکاری شۆڤینی عەرەب و تورک دەیان ناسێنێ و بۆ ئەوەی ئەو گومانەشیان لەسەر نەبێت بەدێرێک باس لەوەی بادینان دەکەن .
لێرەدا پرسیار لە سەلامەکان ئەوەیە ، ئایا بۆچ لەم کاتەدا وادەکەن ؟ ئایا هەر ئەمرۆیە یەکگرتوو ئەو سیاسەتەی هەیە ؟ ئایا بەس تاکە ئەندامەکەی یەکگرتوو لەگەل بە هەرێم کردنی دیالەیە !؟ ئەی بۆچ کەمپینی سەلام عەبدولاکان , لیستی هاوپەیمانی کوردستانی نەگرتۆتەوە لەکاتێکدا یەکگرتوو یەک ئەندامی هەیە بەلام لیستی هاوپەیمانی کوردستانی پێنج ئەندامی لەو ئەنجومەنە هەیە و هەمووشیان لەکاتی راگەیاندنی رازی بوون ؟ بۆ زانیاری زیاتر فەرموو سەیری ئەم لینکە بکەن
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=1911&LinkID=4
* ئایا هاوکات تەنیا یەکگرتوو بەشان و باڵی ئەردوگانی هەڵداوە ؟ ئایا پارتی و یەکێتی هاوشێوەی ئەوان تاوان و ناپاکیشیان بە پراکتیک ئەنجام نەداوە؟ ئەی بٶچ سەلام و شیوعیەکان کەمپین و نارەزایەتیەک دژ بەدەسەلاتی مافیا و ناپاکی کورد ناکەن؟
من هێندەی سەیری ئەم شوعییانە دەکەم زۆر بەدەگمەن کەسێکیان تیا هەڵدەکەوێت، بوێر بێت و کەرامەتیی تێدا مابێت، دژ بە پارتیی و یەکێتیی بوەستێتەوە، لە گەڵ جەماوەردا بێت بەرامبەر بە پارتی ویەکێتی ، یان دور لەقین لەگەل رووداوە سیاسیەکاندا رەفتار بکات و نەبێتە پاشکۆی سیاسی ئەم دوو پارتە و شەڕی بەوەکالەتی ئەوان نەکات، هەر بۆیە 20 سالە ئەم حیزبە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قێزەوەن و بچوکتر دەبێتەوە و لە پاشەکشەدایە, بەرادەیەک باسی هەلبژاردن دێتە ئاراوە , ترسیان لێ دەنیشێت، چونکە ئەم حزبە نەیتوانیوە و نایەوێت هەرگیز دژایەتی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی پارتی و یەکێتی بکات ، بەڵکو بەناوی یەکرێزی نیشتمانی 20 ساڵە خەلک سارد دەکاتەوە.... ڕاستی ئەمەش سەیری مێژویی ئەو حیزبی شیوعی بکەن بەرامبەر دەسەلاتی کوردی ، بزانن کەی لە رووداوێکی بە قسەی خۆیان چینایەتی کۆمەڵایەتی هەڵویستێکیان هەبووە، یان لە ناپاکیەکی نیشتمانی و گەندەڵیی و دزیی ئەم دوو حیزبەی دەسەڵاتدا بەبەیانامە ئیدانەیان کردوون یان لەشەقامەکان سەنگەرو خەباتی جەماوەریان لێگرتوون؟ بەپێچەوانەوە ، ئەوەی دژ بەو دووپارتە وەستابێتەوە ، ئەمان بەزیرەکانە لە بڕی دەسەلات و بەوەکالەت شەریان بۆ کردوون، ئەمەی سەلام عەبدوڵڵا نمونەی خەروارێکە. فەرموون سەیرێکی ئاخافتن و کردار و سیاسەتەکانی ئەم حزبە و سەردانێکی بارەگاکانیان بکەن ، بزانین تاچەند گوێبیستی ئاخافتنی کادیرەکانیان دەبن لە دژایەتی گەندەڵی دەسەڵاتی مافیایی پارتی و یەکێتی، بەڵکو بەردەوام شیر و تیر لە گۆران و یەکگرتوو دەسوون و لە خزمەتی دەسەڵاتدا دەئاخەفن.
هەرچەندە من لبە لامەوە سەیر نییە، کە حزبێک بەرامبەر خوێنی شەهیدانی دوێنیی خۆی ناپاک بێت و ئەو بەرنامەیەی کە77 ساڵە بانەگەشەی بۆ دەکات و کادیرانی بە قین پەروەردە بکات و لەنێو دەیان هەزار لە بنەماڵەی شەهیدی نەتوانی کورسیەک بەدەست بهێنێ و کاریگەریی لەسەر هیچ رووداوێکی سیاسی نەبێت ، ئایا شایستەی ئەوەن حساب بۆ بوونیان بکرێت و پێیان بڵێین فەرموو حیزبی شیوعی ناموبارەک بارەگاکانتان داخەن و ئێوەش 300 ملیۆن دینار لە بودجەی خەلکی کوردستان مەبەن، وەکو سەلام عەبدوڵلا بڕۆن خەریکی کامپینبازی خۆتان بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

