دیسان.....فاروقی مه‌لا مسته‌فا ده‌بێ حسابی جاسوسییه‌کانی بدات!
26/03/2009, 12:00 (GMT+1)

--------------------------------------------------
له کوردستانپۆستدا وه‌ک هه‌موو بابه‌ته هه‌ستیاره‌کانی دیکه ماوه‌ی دووساڵه ئاماژه‌ی به جاسوسیکردنی فاروقی مه‌لا مسته‌فا داوه که له‌رێگای هێنان و دانانی جیهازی پێشکه‌وتوو له ئاسیاسێڵ که ته‌قدیر ده‌کرێت به ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ گوێگرتن له هه‌ر ژماره‌یه‌ک که بیانه‌ویت.
ئه‌م گوێگرتنه وه‌ک که‌مترین و سووکترین کار و به پێچه‌وانه‌ی مافه‌کانی ئازادی تاک ، فاروقی مه‌لا مسته‌فای تاڵانچی بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئه‌نجامده‌دا.
دیاره جه‌لال هیچ گروپ و ده‌وڵه‌تێکی داگیرکا‌ر به دوژمنی خۆی دانانیت ، جگه له‌و که‌سانه‌ی که به‌ریفۆرم ناسراون و ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری له نێو خودی ده‌سه‌ڵات و یه‌کێتیدا بکه‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ئامانجی یه‌که‌می ئه‌و جاسوسییهن.
خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست به به‌ڵگه‌وه ده‌نگێکی تۆماری په‌یوه‌ندی له نێوان دووکه‌سی سه‌ر به باڵی ریفۆرم گوێ لیبووه.به‌شێوه‌یه‌ک بووه که هیچ مه‌جالێک ناهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه له لایان خودی ئاسیا سێڵهوه ئه‌نجامنه‌دراوه.
به‌م کاره‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا وێرای ئه‌نجامدانی تاوانێکی گه‌وره ده‌رهه‌ق به مافی تاکه‌کان ده‌کات ، خیانه‌تێکی گه‌وره‌ش له خه‌لکی کوردستان ده‌کات به‌وه‌ی ده‌بێته رێگر و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که خه‌ریکه به توندی گه‌شه‌ده‌کا.
له هه‌موو دنیادا جگه له رژیمه تۆلیتار و دیکتاتۆر و دزه‌کانی هاوشێوه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، ناکرێت گوی بۆ هیج په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی رابگیرێت ئه‌گه‌ر رێگه‌پێدانی دادوه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت. بۆیه هه‌موو ئه‌و کارهجاسوسییانهی که فاروقی مه‌لا مسته‌فای جاسوس و دز ئه‌نجامی ده‌دات پێچه‌وانه‌ی یاسایه و پیویسته له‌دوای هه‌ر گۆڕانێک له یه‌که‌مه‌کان بێت بۆ لێکۆلینه‌وه و دادگایی‌کردنی.
پێویسته پشکداره‌کانی دیکه‌ی ئاسیا سێڵ جگه له بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئاگادار بکرێنه‌وه و پییان بووترێت: که ئه‌وانیش به‌شدارن له‌و تاوانه ، بۆیه داواکارین له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌درێسی پشکدارانی ئاسیاسێڵ ده‌زانن ئاگاداری کوردستانپۆست بکه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناردنی نامه‌یه‌کی ئاگادارکردنه‌وه بۆیان له‌و تاوانه‌ی که فاروق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری جه‌لال ئه‌نجامی ده‌دات.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا ئه‌گه‌ر له رابوردوودا له 1975 به فرۆشتنی چه‌کی ده‌ستی پێشمه‌رگه له خزمه‌تی خۆی و رژێمی به‌عس بوبێتن ، ئه‌وا ئیمرۆ به گوێگرتن له خه‌لکی کوردستان و جاسوسی‌کردن به‌سه‌ریه‌وه ،له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری جه‌لال دایه ، به‌م شێوه مێژوویه‌کی پڕ له‌شه‌رمه‌زاریی بۆ خۆی تۆمارکردووه و چاره‌نووسی هه‌رگیز له چاره‌نووسی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی سه‌دام باشتر نابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

