ئەو وەزیرەى خۆى داواى دەست لەكاركێشانەوەى كرد پەلاماریان دایەوە .
09/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەرچى هەندێك جار لێرەو لەوێ چەند قەڵەمێكى هیچ لەباردانەبوو لەم مینبەرە حازر بەدەستەوە لەژێر ڕێنمایى ئامۆژگارى پیاوانى سیاسى و ئیدارى دەكەونە سەنگەرى دژایەتى كردنى شەخسى بەبەهانەى گەندەڵى و مشەخۆرى ... ئەمانە هەربەو قەڵەمەى كەدوێنێ ڕاپۆرتیان لەتێكۆشەرە قوربانیدەرەكان دەدا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەرەنگارى هەموو نابەرانبەریەكان دەبنەوە باشە هەر ئێوە نەبوون ڕاپۆرت و لیست و ناونیشانى تێكۆشەرەكانى هەولێرتان دەدا بەئەمن و پیاوانى دڕندەى بەعس ئێوەى سپڵە و بێ وەفا هاوشێوەى مامۆستاكانتان بەهەڵەداچوون چاكتروایە لەبرى هەر نووسینێك كەڕەگى دەگەڕێتەوە بۆسەر شادەمارەكانى خوێنى ئەم میللەتە بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنى ئەو نووسینانەى كەدەینووسن كەخۆشتان نازانن چى دەنوسن و ڕەخنە لەكێ و بۆ دەیگرن ؟ . نەك هەڵڕشتنى ئەو ژەهرەى كەبەقەڵەمە لەرزۆكەكانتان دەیكەنە ئەزموون بۆ كوشتنى گیانى مرۆڤ پەروەرى من تەنها مەبەستم لەتۆنیە هاوارجەلال مەبەستم مامۆستا كەشتە . ڕاشكاوانە ئەدوێم و ئەڵێم ئەى ئەوانەى خۆتان دەزانن درۆ ئەكەن و تۆمەت و بوختان هەڵئەبەستن نووسینەكانتان دوورە لەواقیع و ناتوانن ڕاستیەكانمان لێ بشارنەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

