ژووری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان یان پاسی پۆلۆنی ؟
04/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ژووره‌کانی پاڵتۆلک ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و سه‌کۆی دیالۆگ نه‌بن به ده‌ردی پاسهپۆڵۆنیهکهی پێشمه‌رگه‌کانی جه‌میل هه‌ورامانی ده‌چن . باشه له‌م ئه‌وروپا گه‌وره وفراوانهدا به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌یه ،ئه‌دی بۆ ده که‌س سواری پاسهپۆڵۆنیهکه نابن تاوه‌کو یه‌کێتی ناچار بکات شه‌مه‌نده‌فه‌رێکیان بۆ بکڕێت و پاسهپۆڵۆنیه ئێکسپایهرهکه فڕێ بده‌ن و بیگۆڕن ؟ کاکه باسی گۆڕان مه‌که ، که باسی گۆڕان ئه‌که‌ی وا ئه‌زانم به‌سه‌د گۆڕانخوازی گه‌نجی دوای ڕاپه‌ڕین تێر وپڕ پڕ شه‌قم ئه‌که‌ن .
ئه‌دمینه‌کانی ئه‌و ژووره ڕۆڵی سه‌کنی پاس ده‌بینن ، ئه‌وه‌ی هاته ناوه‌وه یه‌کسه‌ر داوای پاره‌ی سواربوون (ئینتمابوون بۆ باڵی تاڵه‌بانی و دژایه‌تی نه‌شیروان مسته‌فا) ی لێ ئه‌که‌ن . که‌واته سه‌یر نیه ،که بوونه‌ته فیلم و کهسهڕۆشنبیر و به‌تواناکانیان لێدورکهوتۆتهوه و تازه به‌و ئه‌ده‌بیاته ماستاوچێتی و نه‌فس نزمی و جاشڕۆشنبیری یه‌کێتی بروا ناکه‌ن و پشتی یه‌کێتیان شکاندووه و پاڵپشت و هه‌ڵسوڕێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

