بابا سەددام....عمو جلال....کاکە مسعود
19/01/2011, 12:00 (GMT+1)

عمو جلال..ئەمیش یەکێکە لەوانەی کەئەو نازناوەو چەندین نازناوی تری لەلایەن هەمان تاقم وئەوکەسانەوە پی دراوە کەلەسایەیدا بوونەتە ملیاردێروو خاووخێزانیان خۆشترین ژیان بەسەر دەبەن وکوڕەکانیشیان ئاخرمۆدێلی سەیارەیان لەژێردایەو گیرفانیان پڕە لەدۆلاری دزراوی خەڵک ودەست درێژی ئەکەنە سەر ناموسی خەڵکی،مامە،عمو،پارێزەری یەکڕیزی عێراقیەکان،سیاسەتمەداری گەورەی میللەتەکەمان،چەتری کۆکەرەوەی عێراقیەکان...هتد ئەونازناوانەن کەبەهەمان شێوەی سەددام حسێن کردویانەتە دکتاتۆرو نەهامەتی ونەگبەتی دنیای بەسەر گەلدا هێنا تەنانەت وای لێهاتووە بەپژمەیەک خۆی بۆ ناگیرێتەوە واز لەکورسی دەسەڵات ناهێنێ چونکە بەقسەی نۆکەرەکانی تازە لەهەڕەتی لاوێتیدایە،قوسەیی وعودەی جلالیش لەسەر حسابی ڕەشووڕووتی وڵات بوونەتە گەورەترین سەرمایەدارو هەر شەوێکیشیان لەیەکێک لەتیاترۆخانەکاندا ڕۆژ ئەکەنەوە،ئەمە جیا لەبراو برازاو خزمووکەسوکارەکەی کەهەریەکەیان سەرمایەیەکی گەورەوگرانیان پێکەوە ناوە وبەهەزاران دۆنم زەویان داگیرکردووە وخانمەکەی یەکەمی عێراقیش ئەوە لەبەرچاوانە کەئەزانین چی ئەکات وچی ناکات هەموو گۆیژەو ئەزمەڕی میراتی بۆماوەی باوکی لەسەر خۆی تاپۆ کردووە
کاکە..ئەمیش نازناوی گردە پیاوێکە کەزمانی گۆناکات ودووقسەی پیاوی پیاوانەی پێنیە وکردویانەتە سەرۆکی کوردستان کەشیاوی ئەوەیە شەوتابەیانی لەتەویلەدا ژیان بەسەر بەرێت،ئەمیش کۆنەجاشەکان،بکوژەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ،ماستاوچیەکان،زمان لوسەکان،جلالیەکان بەپیاهەڵدان دکتاتۆرێکی تریان بەسەر ئەم میللەتە هەژارووداماوەوە دروست کردووە،ئەمان لەبری بنەماڵەیەک خێڵێکی برسیان بەرداوەتە گیانی خەڵک وبەهیچ تێر ناخۆن،ژمارەی حسابی بانکیان ئەژمارناکری کۆمپانیاو ڤێلاکانیان لەدەرەوەی ووڵات حساب ناکرێ کێشی ئاڵتوونی ژنەکانیان بەهیچ شتێ قەپان ناکرێ لەکوێتان بوو گەر بەدزی وتاڵانی سامانی ووڵات نەبێ،کاکە،سەرۆکی کوردستان،سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک..هتد ئەو نازناوانەن کەکراوە بەبەری ئەوگردە پیاوەی گەر خوی لی بکەی ٦٠٠دەبابە ئەهێنێتە سەرت
هەموو چارەنووسی سەدداموو کوڕەکانیمان بینی ،هەموومان لەجاوەڕوانی ڕۆژێکی رەشترین بۆ خۆتان وکوڕەکانتان پشتیوان بەگەل ودلسۆزانی گەل زۆر نزیکە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

