زەڵماى خەلیل زاد بەپارە هاتوە بۆ كوردستان بۆ هاوكارى لیستى كەرەدیزە
22/07/2009, 12:00 (GMT+1)

كەچى وەك دڵۆپەى سەربانى گڵ كە لەناكاوو لەجیگاى نابەجێ پەیدا ئەبێت لەناو ساحەى فتبۆلێندا لەتەك مەسعود بارزانى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنى هەردوو شارى زاخۆو دهۆك پیشان ئەدریت ,بەناوى سەردان و سەفرە ى خیزانى بۆ كوردستان , خەلكى بەشەرەفى كوردستان ئەم كلاوە لەسەر ناكەن , ئەتانەوێ جەماوەرى كوردستان بخەلەتینن كە هیشتا هەر دۆستى نزیك و یەكەمى ئیدارەى ئەمریكان و ئەمریكا پشتى لێیان نەكردوەو پشتیان ئەگرێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە!!!!!!!؟,
خەڵكى بەشەرەفى كوردستان باش ئەزانن كە زەڵماى خەلیل زاد شەریكە دزى خۆتان بوو لەسەردەمى زیرینیدا كەسەفیرى ئیدارەى ئەمریكابوو لەعیراق , مانگانەى دەیان ملیۆن دۆلارى هەبوو لاى هەردوو سەركردەى یەكیتى و پارتى ,ئیستاش بەكریتان گرتوە و هاتووە پارەكەى وەرگریت , كۆمەلانى خەلكى ستەمدیدەى كوردستان زۆر باش ئەزانن دواى ئەوەى كە حیزبى دیموكراتى لەئەمریكا بەسەرۆكایەتى ئۆباما لەهەلبژاردنەكانى سالى پاردا دەرچوو , زەلماى هیچ پۆستیكى حكومى نەماوەو خانەنشینە لەمالەوە چونكە پۆستەكەى لە حیزبى جمهوریدا هەبوو كە دەرنەچونەوە.
ئەم دوو زل دزو زل زاڵمە ریگە نەماوە نەیگرنە بەر هەر لەچاوسوركردنەوەو ترس و تۆقاندن و نانبرین و دەركردنى فەرمانبەران و بەڵێنى درۆو بەخشینەوەى پارەى میللەت بەجاش و خۆفرۆشەكان و بیئەخلاكردنى تاكى كورد بەم شیوەیە كە ماناى دیموكراسیان شیواندوە , ئاوا ئەم ریگە فیلاویانەشیان پیشان داین , گەلى برادەرینە كورت ووتەنى ئەو خورمایەى ئیوە خواردوتانە ناوكەكەى لە گیرفانى میللەتدایە , ئەم جارە هەموو دەستە گلاوەكانتان كەشف بووە لە ئیمتحانى 25 / 7 باش چارەتان ئەكات , گۆڕانتان پیشان ئەدات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

