بۆ ئارى هەرسین: ئەى ئێوە ساحێبى سلێمانى نین؟
21/04/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێستاش ئەوەتا بەخێرَى لەژێر سایەى زوڵم و فرت و فێڵ و ساختەو پاڵپشتى دوژمنان سەرزلەكانى حیزبەكەت بەزۆر بونەتە كوێخا و گەورەى وڵات.. ئاغاى هەرسین مەكەر نازانیت سەرۆكى سەرانسەرى هەرێم مەسعود بارزانیە، سەرۆكى حكومەتەكەشى نێچیرى برازایەتى و ،بەرپرسى دەزگاى بەناو ئاسایشى گشیتەكەشى خودى كوڕەكەى مەسعودە..من تێناگەم ئەى ئەمانە كارو پیشەیان چى یە؟؟لەفەرهەنگى حكومەت و دەوڵەتداریدا ئەو كەسانە بەرپرسى یەكەمى هەموو شتێكن،ئەبێت ئاگاو عیلم وخەبەریان لەتەواوى ئیشو كارى و كێشەو ئومورى وڵات هەبێت..
ئەزانى بەڕێزم بەرپرسیاریەتى و سەرۆكى حكومەت رێك وەك چى وایە؟؟ عەینەن بەرپرسیاریەتى خێزان و مال َو مناڵە. باوك چۆن بەرپرسە لە فەراهەمكردنى خواردن و خۆراك و ئاسایش وتەنانەت رەوشت وئاكار و پەروەردە، حكومەت و سەرۆكەكەشى هەمان ئەركیان لەسەر شانە، ئەگەر خوا نەكا لەخێزانێكدا كەسێك سومعەى باش نەبێت و بێ رەوشت بێت،ئەوا خەڵك لۆمەى وسەرزەنشتى ئەو كەسە ناكات، باش بزانە دوعا و رەحمەت و خێر بۆ وەلى ئەمرى و ئەوەى كەپەروەردەى كردوە و،فێرى ئەو ئەتوارەى كردوە ئەنێرێت.. ئەوەى جەنابیشتان رێك ئاوایە،هەقە ئەو گلەیى یە لە سەرۆكەكەت بكەیت.
كاكە ئارى: من تێناگەم و یەعنى چى كەسێك رۆشنبیر و ئەهلى قەڵەم بێت خۆى بە موسەقەف بزانێت،كەچى بەس لەزمانى چە ك تێبگات بەخێرێ ئەندام پەرلەمانیت و لەپەرلەماندا یاسایەك هەیە كە باس لەنەهێشتنى دیاردەى چەكدارى دەكات و ،ئەوەى كەمۆڵەتى نەبێت بۆى نى یە چەك هەڵبگرێت، ئەى بەڕێزت چۆن ئەو مۆڵەتت پێدرا.
ئارى هەرسین: تۆ دیققەت داوە، لەوەتەى ئەمسالى وەكو تۆ و حزبەكەت و سەرۆكەكەت و،باقى حیزبەكانى تر شارى سلێمانیان بە ئایدۆلۆجیاى كۆن وسەقەت و چەواشەكارى وخیانەت وناپاكى رەنگاو رەنگ كردوە، پێمان شەرمە نەك خۆمان بكەین بەخاوەنى سلێمانى بەڵكو حاشا لەكوردستان و هەرێمەكەشى ئەكەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

