زمانى جلال درۆ ناكات !.
28/06/2009, 12:00 (GMT+1)

مام جلال لە سەرەتاى ووتارەكەى ووتى: ئێمە مافى خەڵكى كوردستانمان داگیركردووە (لە سەرجەمى ووتەكانى تەنها ئەمەى راست بوو زمان هەندێ جار بەدەست پیاو نى یە ناتوانێ درۆ بكات-) ئینجا دووبارەى كردەوە بەڵام ئەمجارە درۆى كرد كە ووتى : ئێمە مافى خەڵكى كوردستانمان لە دەستوورى عیراق داخل كردووە. كام مافە مامە؟ ! گێڕانەوەى كەركوك بۆ كوردستان یان ناوچە دابڕاوەكانى تر. داواكارم لە خوێنەرانى بەرێز و سایتى كوردستانپۆست كە دەقى ئەم ووتانە لێبدەنەوە و ئەم پارچەیەى كە ئاماژەم پێ كردووە لەم سایتە دابنرێت بە دەنگ و رەنگ بەڵكو نوسەرێكى دەروونناسى بەرێز شیكردنەوەیەكى زانستى بۆ بكات و بزانێت ئەمەى مامە (فلتات اللسان) ە یان شتێكى ترە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

