ئێمه‌ش ره‌خنه ده‌گرین.
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه ئومێدمان زۆر بوو به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوابوو کاتێک که ده‌هات و به ده‌سه‌ڵاتی ده‌گوت گه‌نده‌ڵ و پرسیاری له ویژدانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کرد، پێمان وابوو ده‌ستناخاته نێوده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و بێ‌ویژدان و بێئابڕووه. ئاخر جیاوازی ده‌بێ چی بێ له‌نێوان دز و ئه‌وه‌ی که ده‌نگ پشتیوانی له دز ده‌کا؟! ئاخر ده‌بێ جیاوازی چی بێ له‌نێوان بێ‌ئابڕوو و ئه‌وه‌ی که ده‌ستده‌خاته نێو ده‌ستیان؟!
ده‌کرا گۆڕان پرسی به‌و خه‌ڵکه به‌شه‌ره‌فه بکردایه که ده‌نگیان پێدان و بیپرسیبایه: ئایا ده‌نگده‌ران، ئێوه بۆچی ده‌نگتان دا به گۆڕان؟ ئه‌دی له‌به‌ر ئه‌وه بوو که پشتیوانی له سه‌لکی گهندڵکاریی بکه‌ین؟!
جگه له‌وه‌ی که ماوه‌یه‌که رێکلام بۆ که‌سانێک وه‌ک نێچیرڤان بارزانی ده‌کا که ده‌نگده‌رانی ده‌خه‌نه ڕشانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا ده‌نگه‌کانی خۆی بدا به جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مه له‌کاتێکدایه که جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوونی له به‌غدا ده‌بووه مایه‌ی سه‌رکه‌وتی کورد و چاره‌سه‌ری کێشه ههڵپهسراوهکانی نێو کوردستان و به‌غدا. به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا بووه، بێجگه له:
1- ڕابواردن و سه‌فه‌رکردن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان و مانه‌وه له گرانترین و ڕاقی ترین هۆتێل و کۆشک و ته‌لار
2- ئازادکردنی تاونبارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
3- ڕێگه‌گرتن له سزادانی تاوانبارانی جێنۆسایدی کورد
4- حه‌یابردن و ئابڕووبردنی کورد و دۆسییه‌ی کورد
5- ئه‌و نایه‌وێ خۆی ته‌رشیح بکاته‌وه به‌ڵام ئه‌و 'کاندیدی بارزانییه!'
تاڵه‌بانی هیچ به‌رهه‌مێکی تری نه‌بووه. ئێمه‌ش که هه‌زاره‌ها دۆلارمان له گیرفانی خۆمان سه‌رفکرد و گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان و ده‌نگماندا به گۆڕان، پهیمانبێ که لهمهودواموراجهعهی خۆمان بکه‌ینه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

