سیفه‌تێکی سه‌یری مانگا.
05/02/2011, 12:00 (GMT+1)

باشه هۆکاری ئه‌م سیفه‌ته چییه؟ مانگا ئه‌وه‌نده ده‌خوات لاشه‌ی گه‌وره ده‌بێت و ناتوانێت بێته خواره‌وه، به‌ڵام سه‌رکرده‌کان ئه‌وه‌نده دزی ده‌که‌ن و وه‌ک مانگا له ناو سامانی میلله‌تدا ده‌له‌وڕێن و ته‌ماعیان زۆره و قۆچیش له هه‌ر که‌سێک ده‌ده‌ن که بیه‌وێت بچێته سه‌ر خواردنه‌که‌یان.
هه‌موو سه‌رکرده‌کان ده‌زانن که میلله‌ت چه‌ند ڕقی لێیانه و چۆن بۆ ڕۆژێک ده‌گه‌ڕێن که تۆڵه‌ی به‌رودوایان لێ بکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی خواردویانه لێیان بکه‌نه ژه‌هری مار، وه خۆشیان ئه‌وه‌نده ڕقیان له میلله‌ته ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان هه‌موویان ده‌که‌نه به‌نده و ته‌نها به پێی ئاره‌زوه‌کانی ئه‌وان بجوڵێته‌وه.
ئه‌م جۆره سیفه‌ته ته‌نها سه‌رکرده‌کان خۆیانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو که‌س و کار‌و خێزانیشیانی گرتۆته‌وه تێرخواردنیان نیه، بێجگه له‌و هه‌موو سامانه خه‌یاڵیه‌ی کۆیده‌که‌نه‌وه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بازڕ و کارگه کانیشدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

