تو ویژدانت کاک مه‌سعود، مسته‌فا به‌گی جاف له که‌لار چی پێ گوتیت.
06/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئیتر جه‌نابی کاک مه‌سعود بۆ هه‌ره‌شه له کادیرو پێشمه‌رگه ده‌که‌یت ، تۆ پێت وایه ئه‌وانه‌ی که له‌ناو پارتیدان و ده‌نگتان پێ ناده‌ن درۆیان له گه‌ڵ کردوون ، نه‌خێر ئێوه درۆتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خه‌ڵکانی خۆتان کردوه ، گه‌ر لێم زویر نه‌بی جه‌نابت درۆت له گه‌ڵ بابتا کردوه ، ئه‌مه به‌درۆ نازانی که هه‌موتان وته‌که‌ی بارزانیتان له پشت سه‌ری خۆتانه‌وه هه‌ڵواسیوه که ده‌ڵێ (دڵنیام هه‌ر سه‌رده‌که‌وین به‌ڵام ترسم له‌وه‌دایه ئه‌و کات ئه‌وانه‌ی خه‌باتیان کردوه‌و زه‌حمه‌تیان کێشاوه له بیر بکرێن) ده‌زانم ئێوه ئه‌مه به‌درۆ نازانن به‌ڵام کادرێک یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک بهدومانگ جاریک پاروه نانێکی ده‌ده‌یتێ به درۆزنی ده‌زانی که ده‌نگتان پێ نادات ، ئێوه گه‌ر رێزه‌یه‌ک وه‌فاتان هه‌بایه یان وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی که ئێستا که‌وتۆته کرینه‌وه‌ی خه‌ڵکه دڵگرانهکانی خۆی (عه‌تا سه‌راوی) وه‌ک نمونه ، تۆش ده‌توانی ئاشت بونهوهیهکت بکردایه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که لوبی پارتی بون و ئێستا دڵگرانن و له ماڵه‌وه پاڵیان لێداوه‌ته‌وه ، ده‌زانم نازانی له گه‌ڵ کێمه ، ئێستا نمونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ت بۆ ده‌نوسم که هه‌ر یه‌کێکیان قاعیده‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه‌و چه‌ند ساڵه له ماڵه‌وه‌ن و جه‌نابیشت به‌ته‌مای ده‌نگه‌کانیان بۆ ئێوه بێ .
1- جه‌وهه‌ر نامق سالم ، که هه‌ردو شۆرشه‌که‌ی به‌یه‌که‌وه گرێداوه.
2- دکتۆر جه‌رجیس حه‌سه‌ن ، به‌هه‌مان شیوه ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی.
3- که‌مال حه‌سه‌ن چاومار باشترین کادیری شاخ و شار.
4- شڤان ئه‌حمه‌د عبدلقادر ، ناسراو به شوان کۆڤلی ، پێشمه‌رگه‌ی ماندو نه‌ناسی شۆرشی گووڵان. ئه‌و شڤانهی که سه‌رۆکی ده‌زگای شه‌هید بو هه‌مو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان لێی رازیبون و به‌جه‌نابت و نێچیرو حه‌مه کۆری مه‌لا قادر‌و خوله سوره‌وه کردتان به قوربانی گواره‌کانی گوێی جنار سه‌عد.
5- تاهرمهلاعلی کادیری عه‌سکه‌ری شۆرشی گوڵان .
6- دکتۆر جه‌مال محێدین پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردو شۆرشه‌که و ئێستا له ده‌زگای ئه‌یلول په‌راوێزتان خستوه ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق باس ده‌کات.
7- مه‌لا فایق بازیانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردو شۆرشه‌که‌و به پیلانی کۆنه به‌عسی و کۆنه ئاشگێره کانی مه‌لا که‌متیار ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌تان کرد‌و وه‌ده‌رتان نا.
8- ئه‌حمه‌د عه‌ربه‌تی که هه‌ر به‌یه‌کجاره‌کی له پارتی ده‌ر تان کرد.
9- ئه‌حمه‌د به‌ڵخه‌یی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردو شۆرشه‌که‌و داستانی خواکورک که به پێی پێ خاوس ده‌رتان کرد.
10- مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌ره‌زا هه‌ورامی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و داستانی خوا کورک که‌وه ده‌رتان نا.
11-حه‌مه‌ی حه‌مه سعید پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردو شۆرشه‌که‌و به زۆری زۆرداری خانه نشینتان کرد.
12- به‌مۆ چاوشین پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و داستانی خواکورک که نانی منداڵهکانیتان بری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سکاڵای دڵی بۆ میدیاکان به‌یان کرد که کاتێک بو به پێشمه‌رگه لوله‌ی کڵاشینکۆفه‌که‌ی له زه‌وی ده‌خشا .
13- به‌ختیار سه‌عیدی نوسه‌رو رۆژنامه نوس و کادرێکی کارامه‌ی بواری راگه‌یاندنه‌کانتان که سروترو گه‌نده‌ڵی و دزیی مه‌سئوله کانی ده‌خسته رو.
14- حسێن مه‌حه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی دێرین و په‌یام نێری سه‌ته‌لایتی کوردستان ، که ناچارتان کرد بچێته ناو جه‌لالی.
15- به‌ختیاری شێخ ساڵح پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان‌و داستانی خوا کورک ، که بابهرهسوڵی برای له داستانی خواکورک شه‌هید بو ، که ناچارتان کرد په‌نا ببته به‌ر کاری شۆفێری ته‌کسی.
16- قه‌یتول پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی گوڵان و داستانی خوا کورک که هه‌ر رۆژه‌و کارێک ده‌کات بۆ بژێوی خێزانه‌که‌ی .
17- دکتۆر جه‌لال محمه‌د عه‌بدوڵا برای شه‌هید پێشره‌وو به‌ریوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای شه‌هید که ماندوێتی خه‌ڵکی حهساندبویهوه و به‌پێی داوا‌و داخوازی خاوه‌ن شه‌هیده‌کان کاری ده‌کرد ، وابزانم ئه‌ویشتان هه‌ر به قوربانی چناری به‌ژن و باڵا جوان کرد.
18- جه‌مال عه‌ربه‌تی کادیری شۆرشی گوڵان ئه‌ی ئه‌وتان بۆ نارده ماڵه‌وه؟
19- خاڵه ریبوار پێشمه‌رگه‌ی گوڵان و برینداری شه‌ری ناوخۆ که ئێستا پاره‌ی سه‌دان چای چاخانه‌کان قه‌رزاره.
ده‌یان شۆرشگێری دیکه که‌له جێگایان کۆنه جاش و مه‌فره‌زه خاسه دانراون . ئیدی جه‌نابی سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم چی تر‌و منه‌تێک به‌سه‌ر خه‌ڵکی و کهوادرهکانی خۆتاندا ده‌که‌ن ، ئێوه بۆ خۆتان درۆزن و بێ وه‌فان ، نه‌ک کادیرو پێشمه‌رگه‌کانتان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

