<

حەسەنی خەلیفە ماستاو چیەکەی مەلا باختیار بۆتە کەڵەگای ئاوبارە

10/07/2009, 12:00 (GMT+1)
گەڕەکی ئاوبارە کە دەکەوێت خوار کارگەی شەکرەکەی سلێمانی و ژمارەی 50 ماڵێک لەبەر بێ جێگەو ڕێگەی خزاونەتە ئەودەشتەوئاوەدانیان کردۆتەوەو تائێستا خزمەتگوزاری وەك جادەی قیرتاوی بۆ نەکراوە ئەو خەڵکە داماوە زستان لە قوڵایی نیو مەتر قوڕدان هاوینیش مەگەرخوا خۆی بزانێ تەپوتۆزو خشتو خۆڵ چی بەو خەڵکە دەکات ئەوە نەخوازەڵڵا ئەگەر خۆڵبارینیش بێت ئەوە با مێشولەی شەوانیش لەولاوە بوەستێت . سەرەڕای ئەوەش مۆلیدەی ئەهلیان بۆ دانەنراوە ئەو ماڵانە هەر کە شەویان لێداهات هەر کەسەو مۆلیدەی تایبەتی خۆی هەیەو ناچارە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ چەند سەعاتێك لەسەر ئەو هەمو هەژاریەوە ڕۆژانە بەشێك لەبەری ڕەنجو ماندوبونیان و پاروی دەمی مناڵەکانیان گلبدەنەوەو بیدەن بە بەنزین. لەسەر هەمو ئەم ناخۆشیانەوە کابرایەك بەناوی حەسەن خەلیفە کە خەڵکی گوندی خەلیفاوایە و کیلۆمەترێك لەخوار ئاوبارەوەیە خۆی بەماستاو چیو پیاوی مەلابەختیار دەزانێ خۆی بەسەر خەڵکی فەقیرو هەژاری ئاوبارەوە کردوە بە گوندە لەم ماوەیەی ڕابوردو کە خۆی خاوەنی چەندین سەیارەیە و گەڵابەیە لەسایەی سەری حوکمەتی دزانەوە بە گەڵابەی خۆی چەندین گەڵابە قیری فڕێدراوو بێکەڵکی هێناوە بەمەبەستی چاککردی ڕێگەکە دوای ئەوە هەستاوە بە کۆکردنەوەی پارە لەماڵە هەژارەکانی خەلیفاوا و بڕی 7 هەزار دۆلاری لێساندون گوایە قیری هێناوەو جادەی چاککردوە. لەم ماوەیەش کە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە ناوبراو بنکەیەکی لەسەر خواستی مەلا بەختیار کردۆتەوە بە زۆر بەماڵەکانی خەلیفاوا دەڵێت وەرن بۆ بنکەی لیستی کوردستانی کە لیستی دزەکانی هاوشێوەی خۆیەتی. بەڵام خەڵكی ناڕازی خەلیفاوا کە زۆربەی سەر بەلیستی گۆڕانن ناچن بە پیر داواکەیەوە ئەویش خۆی و کوڕە بەرەڵاکانی بە شێوازی جۆراو جۆر هەڕەشە لەخەڵکی داماوی ئەوێ دەکات و بەهانەیان پێدەگرێ . بۆیە لەم سایتە هەقبێژەوە مەلابەختیار ئاگادار دەکەینەوە کەسنورێك بۆ حەسەنی خەلیفە دابنێ ئەگەر بێتو لەوە زیاتر گوندەیی بەسەرئێمەی هاوڵاتیانی هەژاری دانیشتوی خەلیفاواو ئاوبارەبکات ناچار دەبین پۆرتی بۆ بخەینە عەلاگەوەو بۆ مەلابەختیاری بنێرینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست