كادیرانی حزبی شوعی كاسبیه‌كی باش ده‌كه‌ن
07/08/2009, 12:00 (GMT+1)

وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌كان حزب خاوه‌ن زۆرترین رێكخراو وگردبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان بوو كه به‌ناوی تۆری چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریان ده‌كرد كه‌چی به‌رپرسی ئه‌و تۆرو رێكخراورانه به هۆی گیرفان پر كردن ورا‌و روت كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌ست نیشانیان كردبوون چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن تا چه‌ند رۆژێك پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یان توانی ژماره‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به لیستی ئازادی داوه كۆبكه‌نه‌وه له‌وانیه هه‌ر ئێواره‌كه‌ی به داتا‌و ژماره‌ی راست ودروست بۆ حزبه سه‌ره‌كیه‌كانیان ره‌وانه كردبێت چونكه ئه‌مه كاسبیه و ئه‌وان پاره ده‌رێژن خۆ وه‌ك حزب نین تا ئێستاش به ئابونه بژێیت!
تۆری رۆژ كه هۆگر چه‌تۆی به‌ناو شوعی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات وه‌ك ده‌ڵێن له هه‌موو كوردستان 3500 چاودێریان دانابوو به‌ڵام له زۆربه‌ی زۆری بنكه‌كان چاودێرانی ئه‌م تۆره وجودیان نه‌بوو كه‌چی به ملیۆنه‌ها دۆلار له رێكخراوه بیانیه‌كان و رێكخراوه عَیراقیهكان و حكومه‌تی عێراق وه‌رگیرا بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ بانهكهكانی ئوردن و ئوردن ولوبنان ره‌وانه كرا ئه‌وه زوو ره‌وانه كرا ئه‌وی تر هۆگر و گروپه‌كه‌ی له گیرفانی خۆیان نا كه‌چی حزب تا ئێستاش ناتوانی به هۆگر بڵی من ئین له‌كه چونكه باش ده‌زانی كه‌مال شاكر وحه‌یده‌ر فه‌یلی به‌شیان له‌م كاسبی كردنه هه‌یه؟!
به هه‌مان شێوه‌ش تۆری ته‌موز ئه‌و تۆره‌ی ڤیان ره‌حیم كچه گه‌وره‌ی وه‌زیر حه‌یده‌ر فه‌یلی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌ویش به هۆی ئه‌م سه‌فقه‌یه ئهسهومهكانی له بۆرسه زیاد له پێویست زیاد كرد تۆری نه‌زاهه‌ش كه عه‌بدالله خالیدی به‌ناو شوعی قیاده‌ی ده‌كات وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی چی له ئه‌وان كه‌متر نه‌بوو، ئه‌و تۆرانه‌ی قیادهكانیان به‌ناو جاران ئه‌ندامی حزبی شوعین وكادیری به‌رزی حزبن له‌به‌ر ده‌ست نیشان كردن و دانانی چاودێره‌كان لێكدانه‌وه‌ی پاره‌و داهاته‌كانی ئه‌م ههڵبژاردرنه ئاگایان له ره‌وشی خراپی حزب نه‌بوو ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌كانیشیان ده‌نگیان به حزب نه‌دا بۆ نموونه به‌رپرسێكی باڵای تۆری نه‌زاهه كه كادیرێكی پێشكه‌وتووی حزبیشه له یه‌كی له یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه گوتبووی ده‌نگی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م بۆ لیستی گۆرانه له‌وانه‌شه هه‌ندێكیان ده‌نگیان به لیستی كوردستانی دابێت.
زۆر به‌داخه‌وه حزبی شوعی به هۆی هاوكاری كردن و قبول كردنی هه‌ندی كاری خێراخوازی ئه‌م رێكخراوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان ئه‌ژمار ده‌كرێن ئێستا ناتوانی هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و به‌ناو ئه‌ندامانه‌ی بكات كه به هۆی ئه‌م كاسیبیه بونه‌ته بزنس مان و ئاگایان له حاڵی خراپی حزب نه‌ماوه، ئێستاش كاتێك لێدوانه جیاجیاكانی ئه‌م به‌ناو رێكخراو تۆرانه ده‌بیستین رێك سیاسه‌تی چاواشهی حزبمان ده‌هێنێته‌وه پێش چاو كاتێك لای پارتی جۆره قهسهیهكیان ده‌كرد و پاشانیش لای یه‌كێتی جۆره قسه‌یه‌كی تریان ده‌كرد، بۆیه كاتێك تۆری رۆژ و نه‌زاهه‌و ته‌موزی سه‌ر به حزبی شوعی عێراق لای راگه‌یاندنی لیستی گۆران باس له ناپاكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن زۆر نابا له هه‌ولێر قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن كۆنگره رۆژنامهنوسیهكهی هه‌ولێریشمان بینی كاتێك هۆگر چه‌تۆ باسی ستانده‌ر بوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه مه‌گه‌ر كاسبی كردن وگه‌مه كردن به هه‌ست وسۆزی هاولاتیان نه‌بیت هیچی تر نیه.... تكایه هاورێیان هیچی تر چه‌واشه‌مان مه‌كه‌ن ئێوه‌ش به خۆ دابچونهوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

