وەڵامێك لە سەرۆكى هەرێمەوە بۆ خانەوادەى قوتابى (سەردەشت عوسمان) و كەمپینى بێ دەنگ نابین ...
02/07/2010, 12:00 (GMT+1)

بە سوتفە بەر گوێم كەوت لە ڕێى ڕاگەیاندنە بێتامەكانەوە گوایە داواتان لە من كردووە وەك سەرۆكى هەرێم ئەو لیژنەیە بگۆڕم كە پێكم هێنابوو تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندن و چاوبەستكردن و بێ دەنگ كردن و مەشغوڵكردنى هەموو لایەكتان لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات وە كات كوشتن
هەروەها بۆ داپۆشینى ئەو ئابڕوو چونەى بە هۆى كوشتنى ئەو قوتابیەى لە لایەن كوڕە نازدارەكەمەوە بەسەرى هێنام و بومە بنێشتە خۆشەى دەمى ڕاگەیاندنە ناوخۆى و جیهانیەكان و پاشان بومە جێى لۆمە و سەرزەنشتى ناوەندە نێوخۆى كە ئەوە بەلامەوە ئاساییە و هەر گوێشى پێنادەم بەڵام من زیاتر ئەو لۆمە و گللەییانەى دەرەوە سەرشۆڕى كردم چونكە خۆتان دەزانن لاى جیهانى دەرەوە خۆم كردووە بە ماستى مەییوو بەجۆرێك قسە دەكەم كە دیموكراسى لاى منەوە پەخش دەكرێت بۆ سویسرا و سوید و ئەمریكا و هەموو ئەو وڵاتانەى پێیان دەوترێت وڵاتانى دیموكراسى قەرزاریشیان دەكەم بەجۆرێك كە باقیم بدەنەوە.
بە هەرحاڵ دەمەوێت چەند ڕاستیەك هەیە ئەگەر تا ئێستا نایزانن دڵنیاشم كە دەیزانن بەڵام چۆنە ئەو داوایەتان كردووە لەمن زۆر سەیرە و ئەوە تەنها لە عیلمى خوادایە!!!!
1-نەك هەر ئەو لیژنەیە بەڵكو هەزار لیژنەش بگۆڕم بۆتان دڵنیابن نەك نایەڵم سەرەداوتان دەست بكەوێت بەڵكو بەخەویش نایبینن.
2
-دەبێت وە دەبوایە تێبگەن پێكهێنانى لیژنە لاى من واتا ونكردن و كات كوشتن و سەرلێشێواندنى ڕاستیەكان لە هەموو لایەك هەر بۆنمونە ئەگەر لە بیر خۆتان بردۆتەوە با بیرتان بهێنمەوە كە سێ ساڵ لەمەوبەر ئەو كوڕەى گۆڤارى لڤین ئەوەى سۆرانى ناوبوو وابزانم كە بەدەستى قارەمانەكانى حزبەكەى من ڕەوانەى ئەو دنیا كرا ئەو لیژنەیە دواى سێ ساڵ سەرە موویەكى دەست نەكەوت ئێستا ئێوە بە نزیكەى دوو مانگ ئەم هات و هاوارەتان خێرە لێ بەرز بۆتەوە داواى گۆڕینى لیژنە دەكەن .؟؟؟!! .
4-ئێوە بۆ بەرچاوى خۆتان ناكەنەوە واتا ئەوەندە داماون نازانن كێ ئەو قوتابیەى لەناوجەرگەى هەولێر و بەبەرچاوى پاسەوانەكانى زانكۆ و سەیارەیەكى زێرەڤانى بە سێ خەندەقى هەولێر تێ پەڕاند و بردیانە موسڵ؟؟باش چاو بكەنەوە ئەوەى ئەو قوتابیەى فڕاند بە شایەتى برادەرەكانى زانكۆى سەیارە بوو نەك تەیارە بە ئاسماندا بیفڕێنیت !!!
دواى ئەوە من دەپرسم كەس هەیە لیژنە لەسەر جگەر گۆشە نازدارەكەى خۆى پێكبهێنێت ؟؟؟!!
5-وە بۆ ئەو كەمپین و شتەى لە لایەن ئەو كەسانەى كە ڕۆحى خۆیان لێ تەوقە و شەڕى مەرگ دەكەن لەگەڵ ئیزڕائیلە قارەمانەكانى دەزگاكەى كوڕە نازدارەكەم نەك هەر بێ دەنگ مەبن بەڵكو ئەوەندە هاوار بكەن تا ئێوەش یەكە بە یەكە نۆرەتان دێت جا یان ئەوەتا مەعنەوییەن دەتان كوژین بەجۆرێك ئەوەندە دەرد دەكەین بە دڵتاندا دادگا كارتۆنییەكانتان پێ دەكەینە ڕێى كانى و دەبێت نەیەڵم نانى ئیسراحەت بچێتە خوار لە قوڕگتاندا یان ئەوەتا بەدەستى جگەر گۆشە نازدارە پەروەردەكراوەكەم كە لە برى نەستەلە بە ڕشتنى خوێنى ناهەق پەروەردەم كردووە هەموانتان ڕەوانەى لاى قوتابى (سەردەشت عوسمان و سۆران) دەكات .
وە بەو ڕۆژنامەنوسانەى كە ئەو كەمپینانەیان پێكهێناوە پێیان دەڵێم لە برى ڕۆژنامەكان بكەنە سفرەى نان خواردن ئەمجارە بیكەنە سەرین و لەسەرى بخەون ئێه ئەمە خوایە بێتە خەوتان كە داواكانتان بەخەو بێتە دى كە ناشیبینن.
ئێستاش دەمەوێت ڕاستیەكى تر بزانن ئەویش ئەوەیە كە نەك هەر ئەو یاداشتەى ئێوەم نەبینیوە و پێنەگەیشتووە و نەمدراوەتێ بەڵكو ئۆفیسى سەرۆكایەتیەكەم خۆیان ئاقڵن و باش دەزانن كە ئەو شتانە بۆ من هات چى لێ دەكەن !!
من ئەوەى بیسستم زانیم لەڕێى ئەو ڕاگەیاندنە فەوزا دروست كەرانەوە بوو ,ئاساییە ئەگەر چاوەڕێش بكەن دیسانەوە بۆ چاوبەستكردن و مەشغوڵكردن و كات كوشتن لێدوانێكى بێ كردارى ڕاستەقینەم لێ ببیستن بەڵام پێتان دەڵێم خۆتان سەرقاڵى شتێك مەكەن كە ئێوەش هەمان چارەنوسى ئەوانەتان دەبێت .
هەرچەند ویستم لەسەر پێشنیارى كوڕە نازدارەكەم كە دوو زیندانى وەك سیناریۆیەك لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكانى حزبەكەمەوە وە ئەو ڕاگەیاندنانەى وەك سێبەرى حزبەكەم كار دەكەن بهێنم و بڵێن ئێمە كوشتومانە ئەو قوتابیە بەڵام هەر زوو ئەو سایتەى كە هەموو كات ڕێسەكەى لێ كردوینەتەوە بە خورى (كوردستان پۆست)خەڵك ئاگادار كرایەوە هەروەك چۆن پێشتر شكستى بە دەیەها پلانى لەو جۆرە هێناوە نزیكترینیان پلانى لەناوبردنى كۆسرەت ڕەسوڵ على بوو.
دووبارە هیوادارم چاوتان باش بكەنەوە دواى كڵاوى بابردوو (ئەو لیژنانەى پێك دەهێنرێن بۆ لێ كۆڵینەوە) نەكەون ..
وە بەهیواى زمانتان بگرن تا سەرتان سەلامەت بێت ..
لەگەڵ ڕێزدا
مەسعود بارزانى
سەرۆكى متمانە پێدراوى لە 70%ى خەڵكى كوردستانى عیراق!!!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

